کە ئیرادە هەبوو هیچ شتێک مەحاڵ نییە



چیرۆکی سەرکەوتنی ئاوارە جیاوازە، هیچ شتێک ڕێگر نییە لەبەردەم گەیشتن بە ئامانج.

ئاوارە مەحمود، تەمەنی ٣٨ساڵە، خاوەن پێداویستی تایبەتە، بەڵام ئیرادەیەکی بەهێزی هەیە، متمانەی بەخۆیەتی، پێچەوانەی بەشێکی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانی دیکە بە ئیرادەوە کاردەکات.

ئاوارە زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە بازاڕ کاردەکات، ڕۆژانە کاتژمێر حەوتی بەیانی دوکانەکەی لەناوبازاڕی سلێمانی دەکاتەوە.

لەگەڵ دراوسێ دوکانەکان بووەتە، چەندین کاری جیاوازی کردووە، وەک حەماڵی، کرێکاری، فرۆشیاری و چەندین کاری دیکە.

نهێنی سەرکەوتنەکەی باوەڕبوون بە خودا و ئیرادە پۆڵاینەکەیەتی.

ئاوارە سوودێکی زۆری لە وەزرش و ڕاهێنانەکان بینیوە، ١١ ساڵە بێ دابڕان لە هۆڵێکی لەشجوانی وەرزش دەکات، بەهۆی وەرزشەوە دەتوانێت باشتر بجوڵێت.

ئاوارە داوا لە هاووڵاتیان دەکات، لەگەڵ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە چاوی بەزەیی مامەڵە نەکەن، بەڵکو هانیان بدەن تا خۆیان کاربکەن و پاڵپشتیان بکەن.

بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی
پێشت بەهای دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی دابەزی
داوا لەم فەرمانبەرانە دەکرێت هەر ئێستا بچن مووچە وەربگرن
دواتر داوا لەم فەرمانبەرانە دەکرێت هەر ئێستا بچن مووچە وەربگرن
ەیوەندیدار