داوا لەم فەرمانبەرانە دەکرێت هەر ئێستا بچن مووچە وەربگرن



دابەشکردنی مووچە دەستیپێکرد و تەندروستی گشتی کۆیەش داوا لە لیژنەکانی مووچە دەکات بەزوو سەردانیان بکەن بۆ وەرگرتنی مووچە.

نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە بڵاویکردەوە، ئاگاداری لیژنەی مووچەی سەرجەم نەخۆشخانە و مەڵبەند و بنکە تەندروستیەکان و سەنتەرە تەندروستیەکان دەکەینەوە هەر ئێستا سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی مووچە”.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە دواتر لیستی مووچەی مانگی شەشی وەزارەتەکانی دیکەش بڵاودەکرێتەوە.

کە ئیرادە هەبوو هیچ شتێک مەحاڵ نییە
پێشت کە ئیرادە هەبوو هیچ شتێک مەحاڵ نییە
حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی دوو ڕاگەیەندراوی جیاوازیان دەربارەی مووچە بڵاوکردەوە
دواتر حکومەتی هەرێم و وەزارەتی دارایی دوو ڕاگەیەندراوی جیاوازیان دەربارەی مووچە بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار