وەزارەتی دارایی لیستی مووچە ڕادەگەیەنێت



چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش ڕابگەیەنێت، ئەویش دوای گەیشتنی ئەو پارەیەی کە بەغدا بۆ مووچە تەرخانیکردووە.

هونەر جەمال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی پێنجشەممە، ٥٩٨ ملیار دینارەکەی بەغدا دەگاتە وەزارەتی دارایی و پێش نیوەڕۆ خشتەی مووچەی مانگی شەش ڕادەگەیەنین.

ڕۆژی چوارشەممە، فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە کە بەغدا بڕی ٥٩٨ ملیار دیناری ڕەوانە کردووە.

دواتر پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند ئەو پارەیەی نێردراوە بەشی تەواوی مووچەخۆران ناکات، چونکە بۆ دابەشکردنی مووچە ٩١٢ ملیار دیناریان پێویستە.

مەسرور بارزانی: جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی ئەو هێزە نایاساییانەی لە ناوچەکەدا هەن دەکەینەوە
پێشت مەسرور بارزانی: جەخت لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی شنگال و دەرچوونی ئەو هێزە نایاساییانەی لە ناوچەکەدا هەن دەکەینەوە
دوای ١٨ ساڵ هاوسەرگیری لە یەکتر جیابوونەوە
دواتر دوای ١٨ ساڵ هاوسەرگیری لە یەکتر جیابوونەوە
ەیوەندیدار