تەندروستی عیراق؛ ئاماری هەفتەیەكی كۆرۆنای بڵاوكردەوە



خەڵك
وەزارەتی تەندروستی عیراق ئاشكرای دەكات، لە ماوەی یەك هەفتەدا 651 حاڵەتی نوێی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 814 كەسیش چاكبوونەتەوە و 2 حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا تۆماركراوە .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە لە ماوەی یەك هەفتەدا، كە لە 28 تشرینی دووەم بۆ 4ی كانونی یەكەمی 2022 خراوەتەڕوو ، 23 هەزار و 159 پشكنین تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە و دەركەوتووە 651 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ئەنجامەكانیان پۆزەتیڤ بوون.

ئاشكراشیكردووە، كە لەماوەی ئەو هەفتەیەدا 814 تووشبوو بە پەتاكە چاكبوونەتەوە، و 14 هەزارو 671 كەسیش هێشتا چارەسەر وەردەگرن، 2 حاڵەتی گیان لە دەستدان بەپەتاكە تۆماركراوە.

عومرەكارێكی كورد لە مەككە كۆچی دوایی كرد
پێشت عومرەكارێكی كورد لە مەككە كۆچی دوایی كرد
تەندەر و گرێبەستە گشتیەکانی حكومەتی هەرێم بوون بە ئەلیكترۆنی
دواتر تەندەر و گرێبەستە گشتیەکانی حكومەتی هەرێم بوون بە ئەلیكترۆنی
ەیوەندیدار