سێ تۆمەتباری ڕووداوێکی کوشتن دەستگیرکران



دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕیگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایش، بەهاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی بکەرانی تاوانی کوشتنی هاوڵاتیەکی گەڕەکی سەرچناری سلێمانی دەستگیرکرد.

هێزەکانی ئاسایش دوای ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە و بەدەستهێنانی زانیاری وورد، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، ئەنجامدەرانی تاوانی کوشتنی هاوڵاتی ( صمد عارف محمد )ی تەمەن ٤١ ساڵیان دەستگیرکرد، کە لەشەوی ٢٠٢٣/٦/٦ لەماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی گردەبڕاوەکە بە چوار فیشەک کوژرا.

دوای لێکۆڵینەوەی هێزەکانی ئاسایش، دەرکەوت خێزانی (صمد) بەرنامە داڕێژەری ئەم تاوانە بووە و بە هاوکاری دوو کەس ئەم تاوانەیان ئەنجامداوە، هۆکارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی. لەئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی ( ٤٠٦ )لەیاسای سزادان بەفەرمانی دادوەر ڕاگیراون.

یەكەم باران بارینی ئەمساڵ هەرێم دەگرێتەوە
پێشت یەكەم باران بارینی ئەمساڵ هەرێم دەگرێتەوە
بڕێکی زۆر دۆلاری بەقاچاخ براو دەستی بەسەرداگیرا
دواتر بڕێکی زۆر دۆلاری بەقاچاخ براو دەستی بەسەرداگیرا
ەیوەندیدار