هەواڵێکی دڵخۆشکەر بۆ دانیشتوانی چەرمۆ سیتی


قیرتاوکردنی پڕۆژەی چەرمۆ سیتی دەستیپێکرد، خاوەنی کۆمپانیای بەڕێز و ژمارەیەک لە بەرپرسانی شارۆچکەکە سەردانی پڕۆژەکەیان کرد، سەرۆکی کۆمپانیای بەڕێز بەڵێنی دروستکردنی خوێندنگایەک و نەخۆشخانەیەکیدا.

یاسین مەحمود رەشید، خاوەنی گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز لەگەڵ قائیمقامی چەمچەماڵ ڕەمک ڕەمەزان، بەڕێوەبەری ناحیە و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری دابەشکردنی کارەبای شۆڕش سەردانی چەرمۆ سیتیان کرد، لە ئێستادا دەست بە قیرتاوکردنی پڕۆژەکە کراوە.

لە کۆنگرەکەدا ڕەمک ڕەمەزان، قائیمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، چەرمۆ سیتی نمونەیەکی جوانی شارۆچکەکەیە، لەلایەن کۆمپانیای بەڕێزەوە بەڵێنی دروستکردنی خوێندنگایەک و بنکەیەکی تەندروستی دراوە.

هاوکات داوای لە دانیشتوانی چەرمۆ سیتی کرد، کە زیادڕەوی لە خانووەکان نەکەن و سیمای چەرمۆ سیتی تێکنەدەن.

یاسین مەحمود ڕەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکاری گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێز ڕایگەیاند، لە ئێستادا بەشداربوانی چەرمۆ سیتی دەتوانن خانووەکانیان بەناوی خۆیانەوە تاپۆ بکەن، هەروەها بەڵێنی دروستکردنی نەخۆشخانەیەکی خێرخوازی بە دانیشتوانی پڕۆژەکەدا.

پڕۆژەی چەرمۆ سیتی لەلایەن گروپی کۆمپانیاکانی بەڕێزەوە دروستکراوە، دەکەوێتە ناحیەی شۆڕشی سەر بە شارۆچکەی چەمچەماڵ، پێکهاتووە لە هەزار و ٤٤٣ یەکەی نیشتەجێبوون، ٪٨٩ پڕۆژەکە تەواو بووە، ئێستاش لە قۆناغی قیرتاوکردنی چینی دووەمی شەقامەکاندایە.

 

بانكی ناوەندی زیاتر لە 140 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پێشت بانكی ناوەندی زیاتر لە 140 ملیۆن دۆلار دەخاتە بازاڕەوە
پارتی شوێنگرەوەی هێمن هەورامی دیاریكرد
دواتر پارتی شوێنگرەوەی هێمن هەورامی دیاریكرد
پەیوەندیدار