پارتی و یەکێتی دەربارەی هەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە



دوای ماوەیەك دابڕان، جارێکی دیکە هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەربارەی هەڵبژاردنەکان کۆدەبنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندی مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی لە دەباشان کۆببنەوە.

تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر پرسی هەردوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق کە لە ناوچە کوردستانییە دابڕێندراوەکانیش بەڕێوەدەچێت.

تا ئێستا پارتی و یەکێتی لەسەر چۆنێتی بەشداریکردن لەو هەڵبژاردنە چارەنوسسازە ڕێکنەکەوتوون کە لە ناوچە دابڕێندراوەکان ئەنجام دەدرێت، هاوکات ڕای جیاوازیشیان لەسەر کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان جیاوازە.

لە سلێمانی کەسێك کوژرا
پێشت لە سلێمانی کەسێك کوژرا
“پەیوەندی نێوان تیمی یەکێتی و پارتی لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە پچڕاوە و ڕێز و حورمەت نەماوە”
دواتر “پەیوەندی نێوان تیمی یەکێتی و پارتی لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە پچڕاوە و ڕێز و حورمەت نەماوە”
ەیوەندیدار