![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاگاداری سەرجەم قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانییەوە دەکاتەوە کە دەتوانن لەڕێگەی لینکی تایبەت بەوەزارەتەکە و بەگوێرەی پارێزگاکان شوێن و هۆڵی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم بزانن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەدا داوا لە خوێندکاران و قوتابیان دەکات ڕۆژێک پێش ئەنجامدانی یەکەم تاقیکردنەوە کە لە بەرواری ٦ی ئابی ٢٠٢٣ کاتژمێر حەوت و ٣٠ خولەکی بەیانی ئەنجام دەدرێت بۆ دڵنیابوون لە شوێن و ناوەکانیان سەردانی هۆڵەکانی تاقیکردنەوەکان بکەن بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکانی خولی دووەم.
دەتوانن لێرەوە لەڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە بچنەژوورەوە