گۆتێرێس: ئێستا زەوی لە قۆناغی کوڵاندایە



ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵیت، تەمووزی ئەمساڵ گەرمترین مانگ بووە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا و سەرکردەکانی جیهان پێویستە بە زووترین کات هەڵوێستیان هەبێت.

ئاماژەی بەوەکردووە، “مرۆڤایەتی لە دۆخێکی سەختدایە، ڕێکخراوی کەشناسی جیهانی و خزمەتگوزاری کۆپەرنیکۆس بۆ گۆڕانی کەشوهەوا سەر بە کۆمسیۆنی ئەوروپا، پشتڕاستییان کردەوە تەمموزی ٢٠٢٣ گەرمترین مانگە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا کە تۆمار کرابێت، هەروەها پلەکانی گەرمای زەریاکان لەم کاتانەی ساڵدا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست، زیانەکانیش ئاشکرا و کارەساتبارن”.

سکرتێری گشی نەتەوەیەکگرتووەکان باسی لەوەکردووە، لە ئەمه‌ریکای باکوور، ئاسیا، ئەفریقا و ئەوروپا ئه‌مساڵ هاوینێکی سەختە، قۆناغی گەرمبوونی زەوی کۆتایی هاتووە و سەردەمی کوڵانی زەوی دەستی پێکردووە، سەرکردەکان بەبێ گومان و بەهانە دەبێت سەرکردایەتی بکەن، ئێستاش دەتوانین بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما لە ١.٥ پلەی سلیزی سنووردار بکەین، وڵاتانی کۆمەڵەی ٢٠ لە ٨٠٪ی گازە دەردراوەکان بەرپرسیارن، دەبێت کاری زیاتر لەپێناو بەپاکڕاگرتنی کەشوهەوا بکەن.

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی بڵاوکرایەوە
پێشت داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی بڵاوکرایەوە
هەمیشە ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی ناوند دەکرێت وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت
دواتر هەمیشە ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی ناوند دەکرێت وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت
ەیوەندیدار