هەمیشە ئەو ڕێککەوتنانەی لەگەڵ حکومەتی ناوند دەکرێت وەک خۆی جێبەجێ ناکرێت



مەلا یاسین وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستا ڕایگەیاند، سەرەڕای گرنگی بابەتەکە ماوەیەکی زۆرە بابەتی بەڵای دواکەوتنی موچە بەرۆکی بە هەرێمی کوردستان و فەرمانبەران گرتووە کە بابەتێکی گرنگە بەنیسبەت کەرتی تایبەتییەوە بەششێوەیەکی گشتی و وەبەرهێنەران و کاسبکارانیش.

ئاماژەی بەوەکرد، لەبڕی ئەو ٩٠٦ ملیارەی کە بڕیارە بخرێتە سەر هەژماری هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ ٣٠٠ ملیاری دێتە بازاڕەوە و دێتەوە بۆ کۆمپانیاکانی خانوو بەفرە و ئەو کۆمپۆانیایانەی کە بەشێوازی قیست مامەڵەکانیان دەکەن و ئەمەش ڕاستەوخۆ جوڵە دەخاتەوە بازاڕ و دەیبوژێنێتەوە.

باسی لەوەکرد، وەبەرهێنەران لە هەرێمی کوردستاندا بەبەهای ٧٤ ملیار دۆلار وەبەرهێنانیان کردووە لەپێناو ئەوەی بەرنامەی هەرێمی کوردستان بۆ گەشەی ژێرخانی ئابوری جێبەجێ ببێت و پێشبکەوێت، وتیشی بەراورد بە قەیرانەکانی ساڵانی ڕابردوو هەرێمی کوردستان گەشەسەندنێکی باشی بەخۆیەوە بینیووە هەروەها بەراورد بەشارەکانی دیکەی عێراق زۆر چووتەپێشەوە.

وتەبێژی وەبەرهێنەران ئەوەی خستەڕوو، ئەوەی ئەوان لیی دەترسن ئەوەیە هیچ کات ڕێککەوتنەکانی نێوان هەرێم و بەغداد وەکخۆی جێبەجێ ناکرێت هێشتا دەترسن لەوەی لەداهاتوودا کێشە بۆ ڕێککەوتنەکان دروست بکرێت، وتیشی هەرێمی کوردستان ئێستا لەسەر ئەو رێگە راستەیە کە دەیەوێت ژێرخان دروست بکات، دەیەوێت پڕۆژە ستراتیژییەکان دەستپێبکات و دەستیشی پێکردووە و بەردەوامە.

مەلا یاسین ئەوەشی خستەڕوو دوای ڕێککەوتنی دوێنێ هەولێر و بەغدا ئەمڕۆ راستەوخۆ جووڵە کەوتەوە بازاڕ، هەروەها ئەگەر بێت و لایەنە کوردییەکان لەگەڵ یەکتردا تەبا بن زیاتر جوڵە و سەقامگیری دەگەڕێتەوە بۆ بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان”.

وتەبێژی وەبەرهێنەران، باسی لەوەشکرد هەندێک لایەنی کوردی بەناوی ئۆپۆزسیۆنەوە بوون بەگرفت لەبەردەم بوودجە و میزانیەی هەرێمی کوردستان و مافەڕەواکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کە پێویستە چارەسەر بکرێت.

گۆتێرێس: ئێستا زەوی لە قۆناغی کوڵاندایە
پێشت گۆتێرێس: ئێستا زەوی لە قۆناغی کوڵاندایە
چی ڕووبدات بەهای ١٠٠ دۆلار دەبێتە ٢٠٠ هەزار دینار؟
دواتر چی ڕووبدات بەهای ١٠٠ دۆلار دەبێتە ٢٠٠ هەزار دینار؟
ەیوەندیدار