‎ د. هیوا: لەكاتی سەرجێیی دوو كەس چووكیان شكاوە و نەشتەرگەریم بۆ كردوون



د. هیوا عه‌بدولڕه‌حمان چۆمانی، پزیشكی پسپۆڕی نەشتەرگەریی گورچیلە و میزەڕۆ و نەزۆکی و لاوازی سێکسی لەپیاوان ڕایگه‌یاند، ” له‌ یه‌ك مانگدا، نەشتەرگەریم بۆ دوو نەخۆش كرد، كه‌ تووشی شکانی چووک هاتبوون لەکاتی سێکس کردن.

د. هیوا عه‌بدولڕه‌حمان چۆمانی لە هەژماری خۆی لە فەیسبووك ڕایگەیاندووە، ‎دوای ئەوەی تەنها لەمانگی ڕابردوو نەشتەرگەریم لۆ دوو نەخۆش ئەنجامدا، کە توشی شکانی چوک هاتبون، هەستام بەبڵاوکردنەوەی یەکێک لە کەیسەکان لە ستۆری فێسبوکم، بەمەبەستی هۆشیارکردنەوە، دیاربوو پرسیارێکی ئێجگار زۆرم بۆ هاتبوو، کەبەشێکیان هەر گوێبیستی ئەو بابەتە نەبوبون، بۆیە منیش بەپێویستم زانی کەبابەتەکە زنستیانە بۆ ئێوەی خۆشەویست ڕوون بکەمەوە.

‎شکانی چوک چیە؟
‎بریتیە لە تەقین و هەڵپچڕانی پەردەی داپۆشەر (Tunica Albogenia )ی دوو لولەک (Corpus Cavernosum)ی چوک، لەکاتی پڕبونی ئەو دوو لولەکە بەخوێنێکی زۆر لەکاتی ڕەپبون، “ئەو دوو لولەکە ناوئاخنکراون بەشانەی ئیسفەنجی ئەشکەوتی و مولولەی خوێن”.

‎بەڵام چونکە دڕانەکە دەنگێکی تایبەتی لەگەڵە وەک تەقاندنی ئێسکی جومگەکان وایە و لەکاتی ئەوپەڕی ڕەقی چوک ڕووئەدات، بۆیە ناوی نراوە شکان ئەگەرنا هیچ ئیسکێک یان کڕکڕاگەیەک لەناو چوکی پیاو بوونی نیە .

‎شکانی چوک بارێکی لەناکاوە و پێویستە نەخۆشەکە بەبێ دوودڵی و شەرم سەردانی فریاکەوتن یان پزیشکی پسپۆری میزەڕۆ بکات، چونکە ئەگەر لەماوەی ٢٤ کاتژمێری دوای ڕووداوەکە چارەسەر کرا، ئەوە لەداهاتوو دووردەبێت لەکێشە سێکسیەکان .

‎شکانی چوک ڕەنگە بۆری گواستنەوەی میزیش بگرێتەوە کە بەژێرەوەی دوو لولەکی شانە ئیسفەنجیەکانی چوکدا ئەڕوات و میزی نەخۆش خوێناوی ئەبێت .

‎نیشانەکان شکانی چوک چیین؟

‎1- بیستنی دەنگێکی وەک تەقاندنی ئێسکی جومگەکان.
‎2- نەخۆش دەستبەجێ هەست بە ئازارێکی توندی چوکی ئەکات.
‎3- ڕەپبونەکەی خێرا خاودەبێتەوە و دوبارە ڕەقنابێتەوە.
‎4- هەڵاوسان و شین و مۆربونەوەی چوک لەئەنجامی دزەکردنی خوێن لەشانە ئیسفەنجیەکانی چوک بۆ شانەکانی ژێر پێست، بەمەش چوک شێوەی باینجان وەردەگرێ !
‎5- ڕەنگە میزکردنی زەحمەتبێت یان لەدەرچەی میزی خوێن دەرکەوێت.

‎هۆکارەکان :
‎شکانی چوک ڕووئەدات لەئەنجامی بەرکەوتنێکی کتوپڕی چوک لەکاتی ڕەقبوندا، کە ببێتە هۆی چەماندنەوەی چوک بەتوندی، بەمەش پەردەی داپۆشەری دوو لولەکی شانە ئیسفەنجیە پڕ خوێنەکانی چوک ئەتەقێت و خوێن بەربوون بۆ ژێر پێستی چوک ڕووئەدات (لەکاتی تەواو ڕەقبونی چوکی پیاو، ئەو پەردەیە کە پەردەیەکی چڕ و بەهێزە، لە ٢.٢٥ ملم ەوە ئەبێت بەتەنها ٠.٢٥ ملم، واتا زۆر تەنک ئەبێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگا بدات بەدرێژ و ئەستوربونی چوک).

‎1- باوترین هۆکاری شکانی چوکی پیاو، لەکاتی سەرجێی کردنە لەڕێگەی زێوە، بەهۆی بەرکەوتنێکی توند و لەناکاوی چوکی پیاوەکە بەدەوروبەری زێی هاوسەرەکەی، بەتایبەت ئەگەر ئافرەتەکە بکەوێتە سەر پیاوەکەی ( وچع الفارسە!).
‎2- ئاوهێنانەوەی پیاو بەدەست و چەماندنەوەی چوکی یان تەقاندنی چوک کە خوێکە لەناو گەنجانی هەندێک ووڵاتی وەک و ئەمریکا و ئێران زۆر باوە.

‎3- بەربونەوە بەسەر چوک لەکاتی ڕەقیدا یان کەوتنەوە ژێرخۆی لەکاتی نوستن، یانیش هەر زەبرێک کەبەر چوک بکەوێت لەکاتی ڕەپبون.

‎4- بەشێک لەلێکۆڵینەوەکان باس لەوە دەکەن، کە زۆربەی حاڵەتەکانی شکانی چوکی پیاوان لەکاتی پەیوەندی سێکسی لەدەرەوەی خێزان واتا سێکسی ناشەرعی ڕوودەدەن!!

دەستنیشان کردن:
‎1- وەرگرتنی مێژو و چۆنیەتی ڕوودانی کەیسەکە و پشکنینی چوکی نەخۆشەکە؛ زۆربەی جار چاڵاییەک ( ٢-٣سم) بەردەستی پزیشک دەکەوێت لەشوێنی شکانەکە.

‎2- ڕەنگە پێویست بە پشکنینی سۆنەر یان تیشکی لەرەلەری موگناتیسی تایبەت بکات لەکاتی دڵنیا نەبون لە دەستنیشانکردنەکە.

3- پزیشکی پسپۆری میزەڕۆ دەبێت وریابێت لە شکانی درۆزنە؛ کە بریتیە لە شین و مۆربونەوەی چوک بەهۆی تەقینی هەندێک مولولەی ژێر پێستی چوک کەخۆیان وەک شکانی ڕاستەقینە نیشان ئەدەن، بەڵام لەچارەسەرکردن پێویست بەنەشتەرگەری ناکات.

‎چارەسەرکردن:
‎1- چارەسەری شکانی چوک بە نەشتەرگەری دەکرێت، کە پزیشکی نەشتەرگەری میزەڕۆ هەڵدەستێت بەئەنجامدانی لەڕێگەی کردنەوەی پێستی چوک و دورینەوەی شوێنی پەردە تەقیوەکە بەجۆرێک کەهیچ خوێنێک نەدات و پاککردنەوەی خوێنە کەڵەکە بوەکەی ژێر پێست.

‎2- ئەنجامدانی نازوری نەرمی بۆری میز و میزڵدان بۆ دڵنیابونەوە لەئەگەری ڕوودانی هەر تەقینێک لە بۆری میزی چوک ١٥٪ و چاککردنەوەی ئەگەر ڕوویدابوو.

3- ئامانجی نەشتەرگەریەکە گێڕانەوە و پاراستنی توانا سێکسیەکانی پیاوەکە و ڕێگریکردنە لە خواربون و گرێی چوک و شێوانی شێوەکەی و ئازاری کاتی سەرجێیی کردن و چارەسەری کێشەکانی میزکردن بەڕێژەی سەروی ٩٠٪ ، بەپێچەوانەوە ئەگەری ڕوودانی هەموو ئەوانەی سەرەوە هەیە بەڕێژەی سەروی ٥٠٪.

‎4- دوای نەشتەرگەری ڕەنگە چەند کاژمێرێک یان زیاتر لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.

5- پزیشک دەرمانی ئازارشکێن و دژەهەوکردن و دەرمانی ڕیگریکردن لە ڕەقبونی چوکی پێئەدات.

6- شکانی چوک پێویستی بە نزیکەی دوو مانگ هەیە تاکو بەتەواوی چاکدەبێتەوە.

7- بەلای کەمی تاکو مانگێک نەخۆش نابێت سەرجێیی بکات.
کۆڕسی فێربوونی دەرمانەکان بەگرەنتی %100 - شکانی چووک ( penile fracture ) ❌ چووک ئەندامێکی دەرەوەی کۆئەندامی زاوزێی نێرینەیە کە پێکھاتووە لە دوو پێکھاتەی لوولەیی پێی دەوترێ بۆشەتەن وە پێکھاتەیەکی تری لولەیی

حەلبوسی و پلاسخارت بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كۆبوونەوە
پێشت حەلبوسی و پلاسخارت بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن كۆبوونەوە
بانکی ناوەندی ڕەتیدەکاتەوە سزاکانی ئەمریکا چەند بانکێکی تریش بگرێتەوە
دواتر بانکی ناوەندی ڕەتیدەکاتەوە سزاکانی ئەمریکا چەند بانکێکی تریش بگرێتەوە
ەیوەندیدار