هاووڵاتییانی عێراق دەتوانن بێ ڤیزا سەردانی ئەم وڵاتانە بکەن



بە پێی نوێترین پۆلێنکردن، پاسپۆرتی عێراق لە پلەی سێیەمی خراپترین پاسپۆرتەکانی جیهاندایە.

بە پێی پۆلێنەکە کە ماڵپەڕی “پاسپۆرت ئیندێکس” بڵاویکردووەتەوە، هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی دەتوانێت بە بێ وەرگرتنی ڤیزا سەردانی حەوت وڵات بکات و 34 وڵاتیش لەکاتی گەیشتندا ڤیزە وەربگرێت.

لاوازترین پاسپۆرتیش هی ئەفغانستانە و پاسپۆرتی سوریاش لە پلەی دووەمدا دێت.

ئەنگۆلا، کۆمۆرۆس، جیبۆتی، ئەسیوبیا، گانا و مۆزەمبیق لە نێو ئەو وڵاتانەدان کە هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی دەتوانێت بە بێ ڤیزا سەردانیان بکات.

فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی حزبێک دەرچوو
پێشت فەرمانی دەستگیرکردن بۆ سەرۆکی حزبێک دەرچوو
بومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگایەکی عێراقی هەژاند
دواتر بومەلەرزەیەکی بەهێز پارێزگایەکی عێراقی هەژاند
ەیوەندیدار