مەسرور بارزانی ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی کوژرانی ئەفسەرەکەی پێشووی پاراستن بڵاوکردەوە



مەسرور بارزانی ڕایگەیاند، عەمید محەمەد میرزا بە شێوەیەکی گوماناوی لە زاخۆ “شەهید” بوو.

شەوی ڕابردوو محەمەد میرزا کە بەرپرسی پێشووی دەزگای پاراستنی سەر بە ئەنجومەنی ئاسایش بوو، لە حاکامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەکەی لە زاخۆ کوژرا.

ئەمڕۆش مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەوبارەیەوە بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:

شەوی ڕابردوو و لە کردەوەیەکی گووماناویدا، ئۆتۆمبێلی عەمیدی خانەنشین “محەمەد میرزا یونس سۆفی” لە ناو شاری زاخۆ تەقییەوە و بەمەش ئەم ئەفسەرە ماندوونەناسەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان شەهید بوو.

بەم بۆنەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی ماڵبات و کەسوکار و هەڤاڵانی شەهید دەکەم و لە خوای گەورە خوازیارم جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و سەبووریش بە کەسوکاری ببەخشێت.

لەم بارەوەش دامودەزگا پەیوەندیدارەکانم ڕاسپاردووە  لێکۆڵینەوەیەکی ورد لەم ڕووداوە بکەن و ئەو دەستانە ئاشکرا بکەن کە لە پشت ئەم تاوانەوەن.

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

٢٤/٧/٢٠٢٣

هەوڵی تەقاندنەوەی مەزاری قاسم سولەیمانی شکستی هێنا
پێشت هەوڵی تەقاندنەوەی مەزاری قاسم سولەیمانی شکستی هێنا
هەولێر؛ باندێکی ساختەکاری دەستگیر کرا
دواتر هەولێر؛ باندێکی ساختەکاری دەستگیر کرا
ەیوەندیدار