هەولێر؛ باندێکی ساختەکاری دەستگیر کرا



ئاسایشی هەولێر باندێکی مەترسیداری ئاشکرا کرد، کە جەندین کاری ساختەکارییان ئەنجامداوە.

بەپێی راگەیەنراوی بەریوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر، دوای ئەنجامدانی چاودێری و بەدواداچوون ئاسایشی هەولێر توانی زانیاری بەردەستبخات لەسەر باندێکی ساختەکاری لە شاری هەولێر دوای دەست نیشانکردنی ناسنامەو شوێنی کارکردنیان، بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر توانیان پێنچ تۆمەتبار دەستگیر بکەن، کە بەسەدان بەڵگەنامەی جۆراو جۆریان ساختەکردوە.

ئاسایشی هەولێر ئاشکرایکرد، ساختەکارییەکانی ئەو باندە خۆی لە ساختەکردنی ( ناسنامەی کەسی و پشتگیری کۆمپانیا و ڕەگەزنامەی عێراقی و مۆڵەتی کۆمپانیا و وەکالەتنامە ) و چەندین بواری دیکەی ساختەکاری دەبینێتەوە.

 

هاوکات لەمیانی دەستگیرکردنی ئەم باندە ساختەکارەدا، توانیویانە دەستبگرن بەسەر دەیان مۆری دروستکراوی ساختە و فۆڕمی بەتاڵ و چەندین بەڵگەنامەی ساختەی تری ئامادەکراو.

دارشتنەوەی؛ سۆزیار محەمەد – خوێندکاری مەشقکار 

مەسرور بارزانی ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی کوژرانی ئەفسەرەکەی پێشووی پاراستن بڵاوکردەوە
پێشت مەسرور بارزانی ڕاگەیەندراوێکی دەربارەی کوژرانی ئەفسەرەکەی پێشووی پاراستن بڵاوکردەوە
ڕەمک رەمەزان؛ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، دیزایندەکرێتەوە
دواتر ڕەمک رەمەزان؛ پرۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، دیزایندەکرێتەوە
ەیوەندیدار