نرخی مریشك بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی



نازم عەبدوڵا سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەرییەكان لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند، نرخی مریشك دابەزینی زیاتری بەخۆوە بینی و یەك كیلۆ مریشك بوو بە ٢ هەزار دینار لە كاتێكدا دوو هەزار و ٧٠٠ دینار لەسەر خاوەنی كێڵگە پەلەوەرییەكان دەكەوێت و هەفتەی ڕابردوو یەك كیلۆ مریشك بە دوو هەزار و ٢٥٠ بۆ دوو هەزار و ٢٠٠ دیناربووە.

ئاماژەی بەوەکرد، كۆمپانیایەك لە بەغداد دامەزراوە كە یەك كیلۆ مریشك كەمتر لە هەزار و ٥٠٠ دینار لەسەری دەكەوێت و دۆلار بە ١٣٢ هەزار دینار وەردەگرێت و پێویستیی ناوخۆی عێراق دابیندەكات و بەو هۆیەشەوە زیانی بە كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێمی كوردستان گەیاندووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەشێكی بەرهەمی مریشكی هەرێمی كوردستان بۆ پارێزگاكانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بووە و دامەزراندنی ئەو كۆمپانیایە زیانی گەیاندووە و دەبێت ڕێوشوێنی پێویست و بەپەلە لە هەرێمی كوردستان بگیرێتەبەر.

وەزیری دارایی: بە داهاتی ناوخۆ مووچە دابین ناکرێت
پێشت وەزیری دارایی: بە داهاتی ناوخۆ مووچە دابین ناکرێت
یەکێتی پیاوان: توندوتیژی دژی پیاوان زیادیکردووە
دواتر یەکێتی پیاوان: توندوتیژی دژی پیاوان زیادیکردووە
ەیوەندیدار