یەکێتی پیاوان: توندوتیژی دژی پیاوان زیادیکردووە



بەگوێرەی ئامارێکی نوێی یەكێتی پیاوانی كوردستان بەراورد بە شەش مانگى یەکەمى ساڵى ڕابردوو، لە شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵدا، توندوتیژى بەرامبەر پیاوان زیادیکردووە. بە وتەی شارەزایان زیادبوونی توندوتیژی دژی پیاوان چەندین هۆکاری هەیە لەوانەش هۆکاری کۆمەڵایەتی، ئابووری و دەروونین.

لەئامارەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، لە شەش مانگى یەکەمى ئەمساڵ ٣٣٦ سکاڵاى جۆراو جۆر لە لایەن پیاوانەوە تۆمار کراون، دیارترین جۆرى ئەو توندو تیژیانەی كە بەرامبەر بە پیاوان دەکرێت بریتین لە دەستتێوەردانى ژیانى کەسى و خراپ بەکارهێنانى سۆشیال میدیا و ناپاکى هاوسەریە لەلایەن خێزانەکانیانەوە، هەروەها دەرکردن لە ماڵ و زەوتکردنى مافى بینینى منداڵ دواى جیابوونەوە لە دیارترین پێشێلكارییەكانن.

بورهان عەلی سکرتێرى یەکێتى پیاوانى کوردستان دەڵێت، “بەپێى لیژنەى بەدواداچوون و تۆمارکردنى کەیسەکان لە ڕێکخراوى یەکیتى پیاوان، لە ١/١/٢٠٢٣ تا ١/٧/٢٠٢٣، ٣٣٦ سکاڵا و توندو تیژى دژی پیاوان لەسەرجەم لقەکان تۆمارکراون”.

وتیشی، “بەداخەوە ٣٩ حاڵەتى خۆکوشتن هەیە و پێنج حاڵەتى کوشتنى پیاو لەلایەن ژن یان بە هاوکارى ژن بەهۆى کێشە خێزانیەکانەوە کوژراون”.

سکرتێرى یەکێتى پیاوانى کوردستان راشیگەیاند: “بەراورد بە شەش مانگى یەکەمی ساڵى ڕابردوو، ئەمساڵ توندوتیژی بەرامبەر بە پیاوان زیادیکردووە”.

یەکێک لەو پیاوانەی لە سنووری پارێزگای سلێمانی توندوتیژی بەرامبەر کراوە، دەڵێت، “هیچ داهاتێکم نییە لەسەر جادە ڕۆژ دەکەمەوە، هەندێک جار دایکم دەبینم ئەگینا تواناى هیچم نییە، نازانم برا و خزم چیە، چونکە  هاوسەرەکەم ژیانى وا لێکردوم لەکاتێکدا ئەو ئێستا لە ماڵ و حاڵى خۆیدا دەژى وشوى کردووەتەوە”.

نرخی مریشك بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
پێشت نرخی مریشك بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی
به‌هۆی لافاوه‌وە ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
دواتر به‌هۆی لافاوه‌وە ٣٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا
ەیوەندیدار