زیاتر لەنیو ملیۆن گەشتیاری ئێرانی سەردانی هەرێم دەکەن



پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، لەماوەکانی ئایندەدا زیاتر لە ٥٠٠ هەزار گەشتیاری ئێرانی سەردانی هەرێم دەکەن ،ئامانجیشیان جگە لەگەشت و گوزار هاوکات شوێنەوارە ئاینی و پیرۆزەکان بەسەردەکەنەوە.

ئەمڕۆ ئومێد خۆشناو ،پارێزگاری هەولێر، لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەش کە لەگەڵ پارێزگاری ئازەربایجان، ڕێکخرابو ڕایگەیاند، کە هەردولا ڕێککەوتوین سەردانکەران و گەشتیاران، لەڕێگەی دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە بێنە نێو خاکی هەرێم و عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت ژمارەی ئەو سەردانکەرانەی دێنە ناوچەکە بگاتە نیو ملیۆن هاولاتی ئێرانی، کە بۆ سەردانی مەزارگە پیرۆزەکان لە عێراق و بەشداریکردنیان لە ڕێوڕەسمی عاشورا، ڕوو لەعێراق دەکەن.

ئومێد خۆشناو ئەوەشی خستەروو: حکوومەتی هەرێم هەموو ئاسانکاری و ڕێکارەکان بۆ سەردانکەرانی ئێرانی دابین دەکات.

ناوبراو ئاماژه ی به وه دا که “چه ند کۆبوونه وه یه ک له نێوان وه زیرانی ناوخۆی ئێران و هه ڕێمی کوردستان به ڕێوه چوو، وە داوای کردنه وه ی ده ڕوازه یه کی نوێمان له ناوچه ی سیده کان ، لەهەرێمی کوردستان کردووە و بۆ ئەومەبەستەش گفتوگۆکان بەردەوامن.

 

باندێکی ساختەکاری بەڵگەنامەی فەرمی دەستگیرکران
پێشت باندێکی ساختەکاری بەڵگەنامەی فەرمی دەستگیرکران
جەمال كۆچەر: لایەنە شیعەكان پێیان وتین متمانەمان بە هەرێم نەماوە
دواتر جەمال كۆچەر: لایەنە شیعەكان پێیان وتین متمانەمان بە هەرێم نەماوە
ەیوەندیدار