بەریتانیا یاسایەکی توندی لەبارەی کۆچبەرانەوە پەسەند کرد



لەدوای جێبەجێکردنی یاساکە، بەریتانیا سیستەمێکی نوێ بۆ وەرگرتنی پەنابەران دادەڕێژێت لەڕێگەی ئۆنلاینەوە، لەسەر بنەمای داواکردنی پسپۆڕێتی و هەلی کار و پێویستی دانیشتوانی ناوچە جیاوازەکان هاوشێوەی سیستەمی ئێستای کەنەدا.

پڕۆژەیاساکە هەموو فلتەر و خوێندنەوە و هەموارکردنەوەکانی پەڕلەمان و لۆردەکانی تێپەڕاند و ڕەزامەندی شاهانەشی وەرگرت، بۆیە لەمەودا لە هەواڵەکاندا بە پڕۆژە یاسا ناوی نابرێت بەڵکو بە یاسا ناوی دەبرێت.

بەگوێرەی میدیاکانی بەریتانیا جێبەجێکردنی یاساکە دەستیپێکردووە، بەڵام تا هەموو خاڵ و کارەکان دەگەنە سەر سکە، چەند مانگێکی تریشی دەوێت، چونکە خاڵەکان چڕوپڕن هەڵمەتێکی گەورەی دەوێت.

هەندێک لەناوەڕۆکی یاسایە لێرەدا دەخەینەروو:

بەپێی یاسا نوێکەی کۆچ، هەموو ئەو کەسانەی لەدوای 7/3 ی ئەمساڵەوە داوای مافی پەنابەرێتییان کردووە یاساکە دەیانگرێتەوە، ئاماژە بەوەشکراوە دەتوانرێت بە هەندێک رێکار ماوەی هاتنی پەنابەران درێژ بکرێتەوە بۆ ئەوانەی پێش ئەوکاتەش لە ساڵی 2022 هاتوون بۆ بەریتانیا، بەمشێوەیە یاساکە هەڕەشە لە نزیکەی 65 هەزار پەنابەر دەکات.

هەر کەسێک بە بەلەم و لەڕێی دەریایەوە هاتبێت دەتوانرێت بنێردرێتەوە بۆ ئەم وڵاتانەی خوارەوە:

1.  ئەو وڵاتەی لێوەی هاتووە وەکو فەڕەنسا و ئیسپانیا هتد..

2.  وڵاتە رەسەنەکەی خۆی کە هاونیشتمانییەتی و خاوەنی ڕەگەزنامەیە تێیدا.

3.  ئەو وڵاتەی کە خاوەنی پاسپۆڕت یان بەڵگەنامەی مانەوەیە تێیدا بۆنموونە وەک هاوڵاتییەکی سوری لە تورکیا.

4. ئەگەر پەنابەر بانگەشەی ئەوەیکرد ژیانی لەمەترسیدایە لەو وڵاتانە وەک کوردێکی عێراق، یاخود وڵاتەکە قبوڵی نەکردەوە وەک فەڕەنسا کە قبوڵی دیپۆرت ناکات ، ئەوا پەنابەرەکە بە ناچاری دەنێدرێتە ڕواندا.

بەپێی هەندێک توێژینەوە و گەڕان (خەڵک) چەند زانیارییەکی لەسەر ئەو وڵاتە دەستکەوتووە ، بۆ نموونە:

  • ڕواندا وڵاتێک نییە تێیدا بهێڵدرێیتەوە تاوەکو کەیسەکەت لە بەریتانیا یەکلایی دەکرێتەوە، بەڵکو کاتێک پەنابەر گوازرایەوە بۆ ڕواندا هەرگیز ناتوانێت داوای مافی پەنابەرێتی لەبەریتانیا بکات( ئەمە بە ئەگەری زۆرەوە )
  • ڕواندا وەکو ئۆردوگایەک سەیردەکرێت بۆئەوەی ژیانی پەنابەرەکە دابین بکرێت، یاخود تا خۆی دەگاتە ئەو ئەنجامەی دیپۆرت بکرێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی، یان داواکاری مافی پەنابەرێتی پێشکەشی وڵاتێکی تربکات جا چ رواندا بێت یان ئەو وڵاتانەی لە ڕێی ئینتەرنێتەوە مافی پەنابەرێتی دەدەن وەکو کەنەدا.

بەپێی زانیارییەکان ئەگەر یاسای کۆچ جێبەجێکرا ، ئەوا لەبەریتانیا چیترهۆتێل، بوونی نامێنێت چونکە ساڵانە سێ ملیار پاوەند لە هۆتێل و خواردنی پەنابەران خەرجدەکرێت.

یاساکە دەسەڵات دەداتە پۆلیس پەنابەرەکان دەستگیربکەن، لە زینداندا بیانهێڵنەوە بۆ ماوەی 28 رۆژ و زیاتریش، تەنها منداڵان و ئافرەتانی دوو گیان ئەم دەستگیرکردنە نایانگرێتەوە و تەنها بۆ ماوەی هەشت کاتژمێر پۆلیس بۆیان هەیە ڕایانبگرن.

هەر پەنابەرێک بانگەشەی ئەوەبکات تەمەنی لەخوار هەژدە ساڵانە، بە ئەشیعەی X-ray لەڕێی ئێسک و ددانەکانیانەوە تەمەنی ڕاستەقینەی دیاریدەکرێت، هەر کەسێکیش رێگەنەدات پشکنینی بۆ بکرێت راستەوخۆ حسابی تەمەنی پێگەیشتووی سەروو هەژدە ساڵی بۆ دەکرێت.

ئەوانەی لە خاکی بەریتانیا دەرکران بۆ هەتاهەتایە ناتوانن داوای مافی پەنابەرێتی لە بەریتانیا بکەنەوە.

لەدوای جێبەجێکردنی یاساکە بەریتانیا سیستەمێکی نوێ بۆ وەرگرتنی پەنابەران دادەڕێژێت بە ئینتەرنێت، لەسەر بنەمای داواکردنی پسپۆڕێتی و هەلی کار و پێویستی دانیشتوانی ناوچە جیاوازەکان هاوشێوەی سیستەمی ئێستای کەنەدا.

ئەم خاڵانەلەدوای خوێندنەوەی پڕۆژەکە وەرگیراوە، واتا دەکرێت لەداهاتوودا رێکاری نوێ دەربکرێت بەڵام لەئێستادا بەمشێوەیە.

دەسەڵاتدارانی بەریتانیا دەڵێن پەنابەرەکان راستگۆنین هەرکاتێک زانیان بەریتانیا وەریان ناگرێت ئیدی چیتر نایەن و خۆیان ناخەنە مەترسییەوە، بۆیە حزبی دەسەڵاتدار پێی وایە بەم یاسایە هاوشێوەی چەندین وڵاتی جیهان کۆتایی بە سەردەمی هاتنی بەلێشاوی پەنابەران دەهێنن.

بانكی ناوەندی بڕیارێكی دەربارەی نرخی دۆلار دەركرد
پێشت بانكی ناوەندی بڕیارێكی دەربارەی نرخی دۆلار دەركرد
“عێراق 800 ملیار بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت”
دواتر “عێراق 800 ملیار بۆ مووچەی فەرمانبەران دەنێرێت”
ەیوەندیدار