پۆلیسی سلێمانی دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد



لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك كە دزی لێكرابوو و لە لایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردساتەوە دوو تۆمەتبار دەستگیركران

دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەماڵەكەی دزی لێكراوەو بڕی حەوت ملیۆن دینار ،حەوت هەزارو ١٠٠ دۆلارو ١٥ ملیۆن تمەنی لێدزراوە، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی كوردسات لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردوو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیربكرێن.

ئاماژە بەوەکراوە، هێزەکانی ئاسایش لەکاتی دەستگیرکردنیاندا دەستیانگرتووە بەسەر چەكێكی جۆری دەمانچە و بڕێك لەو پارەیەی دزیبوویان لەگەڵ ئۆتۆمبێلێك كە بەپارەی دزیكردنەكە كڕیبوویان.

لەئێستادا هەریەك لە تۆمەتباران : د،ع،م لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠٢ ب،ح،أ لەدایكبووی ساڵی ٢٠٠ بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و دانیان بە بەتاوانێكی تری دزیكردندا لەگەڕەكی كوردسات ناوە كە بڕی ٤٥ ملیۆن دیناریان دزیوە.

زنجیرەی سامسۆنگ گالاکسی Z گەڕایەوە، بەشداری لە دیوەکەی تری بکە” وەرزی دووەم
پێشت زنجیرەی سامسۆنگ گالاکسی Z گەڕایەوە، بەشداری لە دیوەکەی تری بکە” وەرزی دووەم
کەشناسی فێنکترین و گەرمترین ناوچەی هەرێمی دەستنیشانکرد
دواتر کەشناسی فێنکترین و گەرمترین ناوچەی هەرێمی دەستنیشانکرد
ەیوەندیدار