سوێد، مل بۆ داواکانی تورکیا دەدات

Perspiciatis unde omnis iste natus error sit voluptatem.

  • 2,841 بینین
© Image Copyrights Title
© Image Copyrights Title
© Image Copyrights Title

لە هەنگاوێکدا کە ئامانج لێی ڕازیکردنی دڵی تورکیایە سوێد، بەرامبەر چوونە ناو ڕێکخراوی باکووری ئەتلەسی (ناتۆ)، مل بۆ داواکارییەکانی ئەو وڵاتە دەدات و خۆی لە یەکینەکانی پاراستنی گەل لە سوریا دووردەخاتەوە، ئەمەش دوای ناڕەزایەتی بەردەوامی تورکیا و لە پتەوی پەیوەندییەکانی سوید و فینلاند بە هێزە کوردییەکانەوە.

 

وەزیری دەرەوەی سوید ڕۆژی شەممەی ڕابردوو (٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٢) بە ڕادیۆی سوید ڕایگەیاند، حکومەتی نوێی سوێد خۆی لە هێزە کوردییەکانی “یەکینەکانی پاراستنی گەل” دوور دەخاتەوە و هەوڵ دەدات ڕەزامەندی تورکیا بۆ پەیوەندیکردن بە ڕێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بەدەستبهێنێت.

 

تۆبیاس بێڵسترۆم، وەزیری دەرەوەی سوید لە لێدوانێکیدا بۆ ڕادیۆی سوێد ڕایگەیاند، “پەیوەندییەکی زۆر نزیک لە نێوان رێکخراوە کوردییەکانی نزیک لە یەکینەکانی پاراستی گەل و پەکەکەدا هەیە، تورکیاش نارازییە بەم پەیوەندییانە و سوێدیش ئامانجی سەرەکی ئەندامێتیە لە ناتۆ دا”.

 

لەلایەکی دیکەوە ینس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا دووپاتیکردەوە، کە ئەنقەرە بە ئەندامێتی سوێد و فینلاند ڕازی دەبێت.

 

ئەم هەنگاوە تەنها چەند ڕۆژێک پێش ئەوە دێت کە ئۆلف کریستسۆن سەرۆک وەزیرانی سوێد ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو سەردانی ئەنقەرە دەکات بەمەبەستی ڕازیکردنی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا تا ڕێگە بە سوێد بدات پەیوەندی بە هاوپەیمانی ناتۆوە بکات.

 

لای خۆیەوە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، دانوستانەکانی ئەردۆغان لەگەڵ کریستسۆن “گرنگ و چارەنووسساز” دەبن.

 

جێی باسە ئەردۆغان لە مانگی ئایارەوە ڕێگری لە هاتنی سوید و فینلاند بۆ ناو ناتۆ دەکات.

 

ئەردۆغان، ڕۆژی هەینی ڕابردوو، لە میانی دیدارێکدا لەگەڵ ینس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی ناتۆ، دووپاتیکردەوە کە ئەنقەرە دوای گرتنەبەری ئەو ڕێوشوێنانەی کە ئەوان داوای دەکەن، ڕازی دەبێت بە ئەندامێتی سوید و فینلاند.

 

سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا دوای کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند کە ” ئەردۆغان جەختی لەوە کردەوە، پڕۆسەی پەسەندکردن، بەو هەنگاوانە دیاری دەکرێت کە هەردوو وڵات بەرامبەر هەڵپەساردنی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ رێکخراوە کوردییەکانی وەک پەکەکە و یەکینەکانی پاراستنی گەل هەیانە دەبێت بیگرنەبەر”.

 

تورکیا ئەو دوو وڵاتە سکاندیناڤییە تۆمەتبار دەکات بە داڵدەدانی چالاکوانانی پارتی کرێکارانی کوردستان و یەکینەکانی پاراستنی گەل.

 

بۆ دەربازبوون لە ناڕەزایەتییەکانی تورکیا، هەرسێ وڵات لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە مەدرید لە مانگی حوزەیرانی ڕبردوودا، یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد، تا بەرامبەر ئەندام بوونیان لە ناتۆ مامەڵە لەگەڵ داواکارییەکانی تورکیادا بکەن.

لەلایەکی دیکە هەردوو وڵاتی سوێد و فینلاند ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکەنەوە کە پشتگیری لە تیرۆر بکەن، بەڵێنیشیان داوە کە بۆ چوونە ناو ناتۆ هەماهەنگی و ڕێککەوتن لەسەر داواکاریەکانی تورکیا بکەن.

 

سوید و فینلاند، دوای ئۆپەراسیۆنی سەربازی سەر ئۆکراین لەلایەن ڕووسیاوە لە سەرەتای ئەمساڵدا داوای بەشداریکردنیان لە هاوپەیمانیی ناتۆ کرد.

 

تا ئێستا ٢٨ وڵات، لە کۆی ٣٠ وڵاتی ئەندام لە ناتۆ – پەیوەست بوون بە هەردوو وڵاتی سوێد و فینلاندیان پەسەند کردووە، بەڵام تورکیا و هەنگاریا تاکە دوو وڵاتن کە تا ئێستا ئەندامێتی ئەو دوو وڵاتەیان پەسەند نەکردووە.

 

تورکیا یەکینەکانی پاراستنی گەل، لە ڕۆژئاوای کوردستان و باڵە سیاسیەکەی پارتی یەکێتی دیموکرات بە درێژکراوەی پارتی کرێکارانی کوردستان دەزانێت کە لە ساڵی 1980وە شۆڕشیی چەکدارییان لەدژ ڕاگەیاندووە.

 

جێی باسە سوێد هاوشانی ئەمریکا و چەند ئەندامێکی ناتۆ لە شەڕ دژ  بە دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)، پشتیوانی یەپەگەیان کردووە بەڵام تورکیا پەیمانی داوە ئەگەر واز لە پشتیوانیکردنی ئەو هێزانە نەهێنێت، ڕێگری لە هەوڵەکانی بۆ پەیوەستبوون بەو هاوپەیمانییە دەکات.

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ژێر دەریایی دێتە ناو جەنگی ڕووسیاو ئۆکراین
پێشتر فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ژێر دەریایی دێتە ناو جەنگی ڕووسیاو ئۆکراین
بودجەی 2023 تروسكایی ئومێدێك بۆ ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا
دواتر بودجەی 2023 تروسكایی ئومێدێك بۆ ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا
پەیوەندیدار