ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی: مانگی شوبات چلەی زستانەو ئەستەمە هەڵبژاردنی تێدا بکرێت



ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتی پێیوایە ئەستەمە بتوانرێت لە ناوەڕاستی شوباتی ساڵی داهاتوودا هەڵبژاردن بکرێت، چونکە چلەی زستانە.

لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەبارەت بە دیاریکردنی 18ی شوباتی 2024 بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمنی کوردستان لە لایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراقەوە ڕایگەیاند، پێشنیاركردن بۆ دیاریكردنی رۆژی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێدەچێت لەژێر گۆشارێكی زۆر دابێت، ئەگینا كۆمسیۆن چاك دەزانێت مانگی (2) چلەی زستانەو زۆربەی ساڵەكان بەهۆی بەفربارینێكی زۆر و نزمبوونی پلەی گەرما بۆ ژێر سفر هاتوچوو لە نێوان شاروشاروچەكان و دێهاتەكانی هەرێمی كوردستان دا نامێنێت و زۆر جار لەناو خودی شارەكانیش دا دەوامی فەرمی نامێنێت و دەكرێتە پشۆی فەرمی.

وتیشی: لەو مەوسمەدا ئەگەر بەفریش نەبارێت بەڵام بەهۆی سەرماو سوڵەوە هاوڵاتیانی بەتەمەن و نەخۆش و كەمئەندامان لەمافی دەنگدان بێ بەش دەبن. جگە لەوە ئەگەر بەفر ببارێت ئەوا بەهۆی ئەو رەوشەوە، دەنگدەران و تیمەكانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان و تیمەكانی راگەیاندن و چاودێرانی سەر سندوقەكانی دەنگدان و نوێنەری قەوارە سیاسیەكان و چاودێرانی رێكخراوەكانی كۆمەڵگای مەدەنی و چاودێرانی رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان ناتوانن ئەركەكانی خۆیان بەسەركەوتووی جێبەجێ بكەن و لەوانەشە لەچەندین شوێن پرۆسەی دەنگدان بەهۆی كەش و هەواوە بەتەواوەتی پەك بكەوێت.

ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆ هەڵبژاردنەكانی عێراق جۆرێك لە ئەستەمی یە كە بتوانێت تەنها كەمتر لە دوو مانگ لەدوای هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق ئامادەكاری بكات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان. بۆیە سەرۆكایەتی هەرێمی كۆردستان دەتوانێت ئەم پرسە بە ئەرێنی یان نەرێنی یەكلا بكاتەوە و دەكەوێتە بەردەم بەرپرسیارێتیەكی مێژوویی لە پەسەندكردنی ئەو وادە پێشنیاركراوە یان دیاریكردنی كاتێكی گونجاوتر.

ئەمریکا فڕۆکەی F16 و F35 دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
پێشت ئەمریکا فڕۆکەی F16 و F35 دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
ناوی ئەو بانکە عێراقییانەی ئەمریکا سزایان بەسەردا دەسەپێنێت
دواتر ناوی ئەو بانکە عێراقییانەی ئەمریکا سزایان بەسەردا دەسەپێنێت
ەیوەندیدار