ئەو گەنجەی کەوتە ژێر کەویەی بەفر گیانی لەدەستدا



هۆشیار عەبدولکەریم، دانیشتوی گوندی گربەویلی سەر بە قەزای بەردەرەشە لە چۆمان، بەهۆی کەوتنی بەفر بەسەریدا لە کوێستانی پرژێ، گیانی لەدەستدا.

ھۆشیار تەمەنی 35 ساڵ بوو، پێشەی پۆلیس بوو و خاوەنی چوار منداڵ بوو.

ئەو هاوڵاتییە، بەمەبەستی گەشتکردن سەردانی کوێستانی پڕژێی کردبوو لە دەڤەری باڵەکایەتی، لەوێ دەکەوێتە ژێر کەویە بەفرەکانی پڕژێ و لەئەنجامدا بریندار دەبێت و لەبەر سەختی برینەکەی رەوانەی نەخۆشخانەی ئاشتی لە سۆران دەکرێت، ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەر سەختی برینەکەی گیانلەدەستدەدات.

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر دراوی ساختە ڕادەگەیەنێت
پێشت دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەرداگرتنی بڕێکی زۆر دراوی ساختە ڕادەگەیەنێت
بەڤیدیۆ؛ کاروانێکی بارهەڵگری ئەمریکی لە هەرێمەوە چووە ڕۆژئاوای كوردستان
دواتر بەڤیدیۆ؛ کاروانێکی بارهەڵگری ئەمریکی لە هەرێمەوە چووە ڕۆژئاوای كوردستان
ەیوەندیدار