وەزیری بەرگری فەڕەنسا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بارزانی كۆدەبێتەوە



 

وەزیری بەرگری فەرەنسا بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 19ی تەمموزی 2023، سـباستـیان لیكۆرنو، وەزیری بەرگری فەرەنسا لە رێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كۆبووەوە.

دوێنێ‌ سێ شەممە 18ـی تەمموزی 2023، وەزیری بەرگری فەرەنسا گەیشتە بەغدا و لەگەڵ هەریەكە لە سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری بەگری عێراق كۆبووەوە و سەربازان و تیمی راوێژكاری سوپای وڵاتەكەی لە عێراق بەسەركردەوە.

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی حزبە بەشداربووەکانی ڕاگەیاند
پێشت کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەی حزبە بەشداربووەکانی ڕاگەیاند
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی مەترسی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک دەخاتە روو
دواتر سندوقی دراوی نێودەوڵەتی مەترسی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک دەخاتە روو
ەیوەندیدار