سندوقی دراوی نێودەوڵەتی مەترسی بەرزبوونەوەی نرخی خۆراک دەخاتە روو



سندوقی دراوی نێودەوڵەتی ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، ڕاگرتنی “دەستپێشخەری دانەوێڵەی دەریای ڕەش” مەترسی گەشەسەندنی زیاتری نرخی خۆراکی جیهانی بە تایبەت لە وڵاتانی کەمدەرامەتدا هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، “وەستاندنی ڕێککەوتنەکە ئاسۆی ئاسایشی خۆراک لە جیهاندا دەخاتە دۆخێکی ترەوە”،

سندوقی دراوی نێودەوڵەتیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، وەستانی ڕێککەوتنی دانەوێڵە “ئەگەرەکان  سەبارەت بە ئاسایشی خۆراک زیاتر دەکات و م کاریگەریی زیاتری لەسەر جیهان هەیە، بەتایبەت لەوڵاتە کەمدەرامەتەکاندا”.

بەگوێرەی ئەو سندوقە، ڕەنگە ئەم بڕیارە کاریگەریی زۆری لەسەر دابینکردنی خۆراکی وڵاتانی باکووری ئەفریقا، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باشووری ئاسیا هەبێت.

سندوقەکە پشتڕاستی کردەوە کە “بەردەوام دەبێت لە وردبینیکردنی پێشهاتەکانی ئێستا و کاریگەرییەکانیان لەسەر ئاسایشی خۆراکی جیهانی” و ئاماژەی بەوەشکردووە “کارەکانی گرێبەستی دانەوێڵە کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخی خۆراک هەبووە”.

لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا مۆسکۆ ڕاگرتنی ڕێککەوتنی دانەوێڵەی ڕاگەیاند، بەهۆی جێبەجێنەکردنی ئەو بەشەی ڕۆژئاوا کە پەیوەندی بەوەوە هەیە، هەروەها جەختی لەسەر ئەگەری گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنەکە کردەوە دوای جێبەجێکردنی ئەو بڕگانەی پەیوەستن بە ڕووسیا.

وەک ئاماژەیەک بۆ هەڵوێستی بنیاتنەر و مرۆیی ڕووسیا، دیمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کرێملین ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ڕووسیا هێشتا ئامادەیە دانەوێڵە بۆ ئەو وڵاتانەی کە پێویستیان پێیەتی بە خۆڕایی دابین بکات.

ڕێککەوتنی دانەوێڵە ڕێککەوتنێکە لەسەر دەستپێشخەری ئەنقەرە لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا و نەتەوە یەکگرتووەکان لە 22ی تەمموزی 2022 ئەنجامدرا، لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە کە ڕووسیا ڕێگە بە هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراینا دەدات لە ڕێگەی ڕێڕەوێکەوە کە لەلایەن بەلەمی ڕووسیا لە دەریای ڕەشدا کراوەتەوە ، بە مەرجێک دانەوێڵە و پێوەکانی ڕووسیا ڕێگەیان پێبدرێت بگاتە بازاڕە نێودەوڵەتییەکان.

بەڵام سزاکانی ڕۆژئاوا وەک بەربەستێکن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە ،بەو پێیەی وڵاتانی ڕۆژئاوا بەڵێنەکانیان جێبەجێنەکرد، کە جوڵەی هەناردەکردنی دانەوێڵە و ڕۆن و خۆراک لەلایەن ڕووسیا سنووردار نەکەن، هاوکات سزای کۆمپانیاکانی بیمە و خزمەتگوزاری کەشتییەکانیان دا ، کە مامەڵە لەگەڵ ڕووسیا بکەن.

وەزیری بەرگری فەڕەنسا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بارزانی كۆدەبێتەوە
پێشت وەزیری بەرگری فەڕەنسا گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بارزانی كۆدەبێتەوە
عەلی باپیر: کوردستان بەهۆی حوکمڕانی سەقەت و خراپەوە پڕکراوە لە ستەم و گەندەڵی
دواتر عەلی باپیر: کوردستان بەهۆی حوکمڕانی سەقەت و خراپەوە پڕکراوە لە ستەم و گەندەڵی
ەیوەندیدار