ڕێژەی دامەزراندنی پاسەوانانی سنوور لەهەرێم ئاشکراکرا



لە هەرێمی کوردستان تەنیا 900 کەس بۆ پاسەوانی سنوور ناویان گەڕاوەتەوە و لیژنەیەک لە بەغداوە هاتوون و سێ رۆژە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکەن و بڕیارە ئەمڕۆش لیژنەکە کارەکانی تەواو بکات.

 

رۆژی 14ـی ئەم مانگە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە رێگەی کورتەنامەیەکەوە ئەو کەسانەی ئاگادار کردەوە کە ناویان بۆ پاسەوانی سنوور گەڕاوەتەوە.

 

هاوکات لەدوای ناوهاتەوەی ئەو کەسانە ،حکومەتی عێراق لیژنەیەکی ڕەوانەی هەرێمی کوردستان کرد، بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەسانەی ناویان هاتۆتەوە و کۆدیان پیگەشتووە ،

ئەم هەنگاوەش بەمەبەستی کارئاسانییە بۆ ئەوکەسانەی ناویان هاتۆتەوە، تاوەکو سەردانی بەغدا نەکەن و لەڕێی ئەولیژنەیەوە سەرجەم کارەکانیان ڕاپەڕێنن،

بۆ سەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان تەنها 900 کەس ناویان بۆ پاسەوانی سنوور هاتۆتەوە ئەو 900 کەسە ئەوانەن کە فۆرمیان پڕکردووەتەوە و کۆدیان بۆ هاتووەتەوە.

 

 

 

عێراق یەدەگی نەوتی بەرزبۆتەوە و پلەیەکی باشی هەیە
پێشت عێراق یەدەگی نەوتی بەرزبۆتەوە و پلەیەکی باشی هەیە
یاسین خزر: بازرگانییەكەی گەورە لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان هەیە
دواتر یاسین خزر: بازرگانییەكەی گەورە لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان هەیە
ەیوەندیدار