یاسین خزر: بازرگانییەكەی گەورە لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان هەیە


یاسین خزر، پەرلەمانتاری گۆڕان لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان داوا لە سەرۆكی حكومەت و جێگرەكەی دەكات بە جدی بێنە سەر خەت و دەشڵێت: “بازرگانییەكەی گەورە لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان هەیە”.

یاسین خزر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، مەترسییەكی گەورە لەسەر كوردستان هەیە، چونكە ئێستا بازرگانییەكەی گەورە لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان هەیە، بۆنموونە نەشتەرگەرییەكی منداڵبوون بە ملیۆنێك و 600 هەزار دینار دەكەن، كە لە هەموو دونیا شتی لەو جۆرە نییە.

وتیشی، “داوا دەكەم سەرۆكی حكومەتی هەرێم و جێگرەكەی بێنە سەر خەت و نەخۆشخانە ئەهلییەكان هیچیان تیا نەهێشتۆتەوە، بۆیە پێویستە نەخۆشخانە حكومییەكان توندوتۆڵ بكەن و پشتیوانی بكەن”.

ڕاشیگەیاند، “ئێستا بەشێكی پزیشكەكان بوون بە بار بەسەر میللەتەوە و بازرگانی دەكەن، چونكە لەگەڵ دەرمانخانە و بێهۆشكاری و نەشتەرگەری و پشكنینەكان شەریكن”.

دەشڵێت: “نەخۆشخانە هەیە بۆ نەشتەرگەرییەكی منداڵبوون ملیۆنێك و 600 هەزار دیناری وەرگرتووە، كە زیاتر لە 50 بەڵگەم لایە و جارێ‌ ناوەكان نادركێنم و دەیاندەمە دەست داواكاری گشتی”.

ئاماژەی بەوەكرد، “پزیشكێك، كە لە سەرەتاییەوە تاوەكو زانكۆش تەواو دەكات لەسەر بودجەی حكومەت دەخوێنێت بە خۆڕایی، بەڵام دواتر لە نەخۆشخانەی ئەهلی نەشتەرگەرییەك بە 8 ملیۆن و 10 ملیۆن دینار دەكات”.

یاسین خزر ئاشكراشی كرد، سێ‌ كەس لە كوردستان بازرگانی دەرمان دەكات، كە یەكیان یەكێتییە و یەكیان پارتییە و یەكێكی تریان مردووە و دەشڵێت: “ساڵان یەك نەخۆشخانەی ئەهلی لە هەولێر هەبوو، ئێستا 25 نەخۆشخانە هەیە، كە قسەم لەگەڵ وەزیری تەندروستی كردووە تاوەكو سنوورێكیان بۆ دابنێ‌”.

بۆ بینینی تەواوی قسەكانی ئەم لینكە بكەرەوە

ڕێژەی دامەزراندنی پاسەوانانی سنوور لەهەرێم ئاشکراکرا
پێشت ڕێژەی دامەزراندنی پاسەوانانی سنوور لەهەرێم ئاشکراکرا
وردەكاری پڕۆژەی پێدانی سەمون لەجیاتی ئارد ڕاگەیەنرا
دواتر وردەكاری پڕۆژەی پێدانی سەمون لەجیاتی ئارد ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار