نێچیرڤان بارزانی: هیوادارم ساڵی تازەی کۆچی خێر و خۆشى لەگەڵ خۆیدا بهێنێت



سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بە بۆنەی سەری ساڵی کۆچییەوە بڵاوکردەوە و هیوای خواست ساڵى تازه‌ خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان يادى يه‌كى موحه‌ڕڕه‌م و سه‌رى ساڵى  كۆچیدا پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند به‌ گه‌رمى یادەکە له‌ ته‌واوى خوشك و برايانى موسڵمان له‌ كوردستان، عێراق و جيهان پيرۆز ده‌كه‌م، هيوادارم ساڵى تازه‌ خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ ته‌واوى مرۆڤايه‌تى له‌گه‌ڵ خۆيدا بهێنێت و بۆ هه‌مووان ساڵى سه‌ركه‌وتن و كامه‌رانى بێت.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “له‌م ياده‌ پيرۆزه‌دا جه‌خت له‌ پاراستن و قووڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتييانه‌ و يه‌كترقبووڵكردن و لێبورده‌يى له‌نێوان ته‌واوى پێكهاته‌ ئايينى و نه‌ته‌وه‌ييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ينه‌وه‌ و هه‌موومان له‌پێناو ئێستا و داهاتوويه‌كى باشتردا بۆ گه‌ل و وه‌ڵاته‌كه‌مان، پێكه‌وه‌ كار ده‌كه‌ين”.

سه‌رى ساڵى تازه‌ى كۆچى له‌ هه‌مووان پيرۆز بێت، هه‌موو ساڵێك به‌ خۆشى.

ڕێگری له‌هه‌وڵێكی خۆكوشتن کرا
پێشت ڕێگری له‌هه‌وڵێكی خۆكوشتن کرا
لە هەولێر گەنجێک لە ماڵەکەیدا کوژرا
دواتر لە هەولێر گەنجێک لە ماڵەکەیدا کوژرا
ەیوەندیدار