تائێستا ١٩ کەس تووشی تای خوێنبەربوون بوون



وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە چەند مانگی ڕابردوودا تا ئێستا ١٩ کەس وەک توشبووی نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمارکراون.

لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، وەزارەتەکەیان لەماوەی پێنج مانگی ئەمساڵدا ١٩ حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوونی تۆمارکردووە و بەهۆی نەخۆشییەکەوە شەش کەسیان گیانیان لەدەستداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی تەندروستی بەمەبەست ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە هەموو هەنگاویک بۆ رووبەرووبوونەوەی دەگرێتەبەر و پێویستە ئەوانەی گومانی هەر نەخۆشییەکیان لێدەکرێت بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان بکەن.

سامان بەرزنجی، ئەوەیخستەڕوو،حکومەتی هەرێم بڕە پارەیەکی بۆ وەزارەتی کشتوکاڵ دابینکردووە هەتا چارەسەری ڤایرۆسەکە بکات لە ئاژەڵاندا و ڕێگری لە بڵاوبوونەوە و گواستنەوەی بۆ مرۆڤ بکرێت.

حكومەتی هەرێم پشووی سبەینێ‌ یەكلایی دەكاتەوە
پێشت حكومەتی هەرێم پشووی سبەینێ‌ یەكلایی دەكاتەوە
وێنە؛ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە پشدەر تێکشکا
دواتر وێنە؛ فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی تورکیا لە پشدەر تێکشکا
ەیوەندیدار