نرخی دۆلار بەرزترین ئاستی تۆماركرد



نرخی دۆلاری ئەمریكایی بەرامبەر بە دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی هەرێم بەرزترین ئاستی تۆماركرد.

ڕەوەند میرزا لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بەهای دۆلار گەیشتە بەرزترین ئاست و بەهای 100 دۆلار گەیشتە 150 هەزار دینار.

ڕاشیگەیاند، 100 دۆلار بە 3 ملیۆن و 620 هەزار تمەن مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریكی هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوە لە كۆتایی ساڵ و كەمبوونەوەی ئاستی فرۆشتنی دۆلاری ڕۆژانە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە بۆ 130 ملیۆن دۆلار، كە پێشتر ڕۆژانە نزیكەی 200 ملیۆن دۆلار دەخرایە بازاڕەوە.

‎بە ڤیدیۆ؛ گڕكانەكەی ئیندۆنیسیا تەقییەوە
پێشت ‎بە ڤیدیۆ؛ گڕكانەكەی ئیندۆنیسیا تەقییەوە
سەرۆك كۆماری عیراق داوای بەهێزكردنی ژێرخانی وڵات دەكات
دواتر سەرۆك كۆماری عیراق داوای بەهێزكردنی ژێرخانی وڵات دەكات
ەیوەندیدار