سەرۆك كۆماری عیراق داوای بەهێزكردنی ژێرخانی وڵات دەكات



 

سەرۆك كۆماری عیراق جەخت لە پێویستی بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری لە هەموو بوارەكاندا و دابینكردنی پێویستیەكانی كۆمەڵ دەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت ، داواكاری و سكاڵاكانی هاووڵاتیان و گەیاندنیان بە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەموو وەزارەتەكاندا بۆ ئەوەی بەدواداچوونیان بۆ بكرێت.

د. لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عیراق ئەمڕۆ یەكشەممە ٤ی دیسمبەری ٢٠٢٢ لە كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی لە حامید نەعیم غەزی، ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی وەزیران كرد و لەمیانی دیدارەكەدا باس لە بارودۆخی گشتی كرا، بەتایبەت پێویستیەكانی هاووڵاتیان و لەو روەوە سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە لە پێویستی بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووری لە هەموو بوارەكاندا و دابینكردنی پێویستیەكانی كۆمەڵ.

لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆك كۆمار روناكی خستە سەر كێشەكان و شێوازی چارەسەركردنیان، هەروەها جەختیكردەوە لەسەر دەستەبەركردنی مافی هەموو تاكێك كە شوێنی نیشتەجێبونی شایستەی هەبێت، ئەوەش لە ڕێگەی دابینكردنی شاری نیشتەجێبوونەوە.

هاوكات گرنگی كاری ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی لە بواری دابینكردنی خزمەتگوزارییە تەكنیكی و ڕاوێژكاری و لۆجستیكییە پێویستەكان خستەروو، هەروەها هەماهەنگی ڕاوێژكاری دووپاتكردەوە سەبارەت بە سیاسەتی دەوڵەت و پێشكەشكردنی پشتیوانی پێویست بۆ حكومەت لە پێناو جێبەجێكردنی بەرنامەی خزمەتگوزارییەكەی، هەروەها جێبەجێكردنی داواكاری و سكاڵاكانی هاووڵاتیان و گەیاندنیان بە لایەنە پەیوەندیدارەكان لە هەموو وەزارەتەكاندا بۆ ئەوەی بەدواداچوونیان بۆ بكرێت.

نرخی دۆلار بەرزترین ئاستی تۆماركرد
پێشت نرخی دۆلار بەرزترین ئاستی تۆماركرد
محەمەد حاجی مەحمود؛ مەسعود بارزانی و نوری مالیكی خاوەنی پێكهێنانی كابینەی نۆیی حكومەتن
دواتر محەمەد حاجی مەحمود؛ مەسعود بارزانی و نوری مالیكی خاوەنی پێكهێنانی كابینەی نۆیی حكومەتن
پەیوەندیدار