قائیمقامیەتی سۆران گەشتیاران ئاگادار دەکاتەوە



قائیمقامیەتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەشێکی رێگای هەولێر بۆ سۆران دادەخرێت، داوا لە شۆفێران دەکات لەو ماوەیەدا رێگای بێخال- قەزای رەواندز بەکاربهێنن.

قائیمقامیەتی قەزای سۆران ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە، ” شۆفێران و گەشتیاران و هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی چاکردنەوەی رێگای گەلی علی بەگ لە رۆژی یەکێشەممە رێکەوتی ١٦ی حوزەیران سایدی چون لە پارێزگای هەولێر بۆ سۆران بۆ ماوەی سێ رۆژ دادەخرێت. ”

 

لە راگەیەندراوەکە باس لەوەکراوە، شۆفێران لە کاتی گەڕانەوە بۆ سۆران رێگای بێخاڵ قەزای رواندز ببگرنەبەر.

داوا لە شوفێران و هاوڵاتیان کراوە، هاوکاری تیمەکانی پۆلیسی هاتوچۆ و تیمی بەڕێوەبەرایەتی چاککردنەوەی رێگاوبانی سۆران بکەن تابەزووترین کات کارەکانیان تەواو بکەن و ڕێگاکە بکرێتەوە.

 

شارەوانی هۆكاری ڕووخاندنی بینای یەكێتی مامۆستایان ئاشكرادەكات
پێشت شارەوانی هۆكاری ڕووخاندنی بینای یەكێتی مامۆستایان ئاشكرادەكات
یەدەگی دراوی عێراقی گەیشتە بەرزترین ئاست
دواتر یەدەگی دراوی عێراقی گەیشتە بەرزترین ئاست
ەیوەندیدار