دوو رووداوی جیا لە گەرمیان شەش برینداری لێکەوتەوە



ئەمڕۆ شەممە، راگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، لە دوو رووداوی جیای هاتوچۆدا شەش کەس برینداربوون و هەردوو روداوەکە پێکدادان بووە.

لە راگەیندراوەکەدا ئەوەخراوەتەڕوو، روداوێکیان لە بەرامبەر گەڕەکی ئازدی رویداوە و سێ کەس تیایدا برینداربوون، رووداوەکەی دیکەش لە بەرامبەر پەروەردەی گەرمیان رویداوە و بەهەمان شێوە سێ کەسی دیکەی تێیدا برینداربوون.

هاتوچۆی گەرمیان راشیگەیاند، سەرجەم بریندارەکان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنى کەلار چارەسەر وەردەگرن.

ئەوە لە کاتێکدایە، تەنیا ئەمڕۆ لە گەرمیان ١٦ کەس بە رووداوی هاتوچۆ برینداربوون و لە دهۆکیش چوار ئەندامی یەک خێزان لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانیان لەدەستدا.

 

كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دیاریكرا
پێشت كۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان دیاریكرا
نوێترین ئاماری گەیشتنی کۆچبەران بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بڵاوکرایەوە
دواتر نوێترین ئاماری گەیشتنی کۆچبەران بە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بڵاوکرایەوە
ەیوەندیدار