پارێزگایەکی دیکەی عێراق دەوامی کەمکردەوە



بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما پارێزگای دیالە لە عێراق بڕیاریدا كاتی دەوامی فەرمی كەمبكاتەوە.

راگەیاندنی پارێزگای دیالە بڵاویكردووەتەوە، موسەننا تەمیمی، پارێزگاری دیالە بڕیاری بە سەرجەم فەرمانگەكان داوە بۆ كەمكردنەوەی كاتی دەوامی فەرمی لە رۆژی یەكشەممە 16ی تەمموز و بۆ ماوەی یەك مانگ بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە کەمکردنەوەی دەوامی فەرمی لە كاتژمێر (8)ی بەیانی تا كاتژمێر (1)ی نیوەڕۆ دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە دوو رۆژ لەمەوبەریش پارێزگای بەسرە بڕیاریدا دەوامی فەرمی بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرماوە كەمبكاتەوە.

هۆشداری لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدرێت
پێشت هۆشداری لە دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدرێت
لە سلێمانی شەڕ روویدا و بریندار هەیە
دواتر لە سلێمانی شەڕ روویدا و بریندار هەیە
ەیوەندیدار