ئەمڕۆ لە دوو شوێنی جیاواز 4 کەس خنکان



بەرگرى شارستانى زاخۆ رایدەگەیەنێت؛ ئەمڕۆ هەینى، لە سێ روداوى جیاوازدا سێ کەس لە ئاودا خنکاون، لە قەزاى خەباتیش منداڵێک لە زێى گەورەدا خنکا.


بەپێى راگەیەنراوەکەى بەرگرى شارستانى زاخۆ، کاتژمێر (4:30)ى خولەکى ئەمڕۆ هەینى، پەیوەندى بە تیمى مەلەوانى بەرگرى شارستانى زاخۆ کرا، بەهۆى بونى روداوێکى خنکان لە گوندى دولا، کە گەنجێکى تەمەت 15 ساڵى خەڵکى سێمێڵ لە ئاودا خنکاوە.

دەشڵێت: تیمى مەلەوانى بە زوترین کات گەیشتنە شوێنەکە و دواى گەڕان توانیان تەرمى گەنجەکە بدۆزنەوە و رەوانەى نەخۆشخانەی داد لە زاخۆ کرا.

ئاشکراشى کردووە، لە هەمان کاتدا کەسێکى دیکە کە تەمەنى 15ساڵە لە گوندى باکرما لە ئاودا خنکاوە و تەرمەکەى دۆزراوەتەوە.

بەپێى راگەیەنراوەکە، کەسێکى دیکە کە رەگەزى مێیە لە (روبارى گەورە)ى زاخۆ خنکاوە و گەڕان بۆ دۆزینەوەى تەرمەکەى بەردەوامە.

هاوکات، لە زێى گەورەى قەزاى خەبات منداڵێک  خنکا و لەلایەن تیمەکانى بەرگرى شارستانى و هاوڵاتییانەوە تەرمەکەى دەرهێنرایەوە.

زانیاری نوێ لەسەر بومەلەرزەکەی ئەمشەوی سلێمانی و دەوروبەری گەیشت
پێشت زانیاری نوێ لەسەر بومەلەرزەکەی ئەمشەوی سلێمانی و دەوروبەری گەیشت
چوار ڕۆژ پشووە لەهەرێم
دواتر چوار ڕۆژ پشووە لەهەرێم
ەیوەندیدار