محەمەدی حاجی مەحمود:باخۆمان هەڵبژاردن ئەنجام بدەین



محەمەد حاجى مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان پێشنیار دەکات کە لەبری پەنابردن بۆ بەغدا تاوەکو کۆمسیۆنی عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنی پەرلەمان بکات بە هەمان میکانیزمى ساڵى 1992 هەڵبژاردنەکانى هەرێم ئەنجام بدرێن.

محەمەد حاجى مەحمود ئەمڕۆ هەینی لەمیانی لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند، “پێموایە پێویستە لەبری ئەوەی پەنا بۆ بەغدا ببرێت، سەرۆکی هەرێم 9 دادوەر دابنێت وەکو چۆن لە ساڵی 1992 نۆ دادوەر سەرپەرشتی هەڵبژاردنی کرد، ئەوە زۆر ئاسانە و سەرۆکی هەرێم دەسەڵاتی ئەوەی هەیە”.

داواشی کرد هەمو کورد یەکلیستی هەبێت بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەتایبەت لە کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکان.

 

جوتیارانی کۆیە بەهۆی وەرنەگرتنی گەنمەکانیان لە بەردەم سایلۆی هەولێردا گردبوونەوە
پێشت جوتیارانی کۆیە بەهۆی وەرنەگرتنی گەنمەکانیان لە بەردەم سایلۆی هەولێردا گردبوونەوە
ئەمرۆ ڕۆژی جیهانی کەبابە
دواتر ئەمرۆ ڕۆژی جیهانی کەبابە
ەیوەندیدار