خاوەنی فەیسبووک، بە وێنەیەک پەیامێک بۆ ئیلۆن ماسک دەنێرێت



وەک وەڵامێک بۆ گرژیەکانی نێوانیان، لەگەڵ ئیلۆن ماسک خاوەنی نوێی تویتەر، مارک زوکەربێرگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای “مێتا”، کۆمەڵێک وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە تێیدا، بە پێکهاتەیەکی جەستەیی بەهێزەوە دەردەکەوێت.

 

مارک زوکەربێرگ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام چەند وێنەیەکی بڵاوکردووەتەوە، کە یاریزانانی هونەری جەنگی ئەدیسانیا و ئەلێکساندەر ڤۆڵکانۆڤسکی یاوەرین.

بەپێی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ڕەنگە دۆستایەتی زوکەربێرگ لەگەڵ ڤۆڵکانۆڤسکی وایکردبێت کە ئادێسانیا ڕازی بکات تاخاوەنی کۆمپانیای مێتا ڕابهێنێت بۆ شەڕکردن.

 

زوکەربێرگ هونەری جەنگی و وەرزشە جەستەییەکانی دیکە ئەنجام دەدات، بەڵام لە ئێستادا سەرنجی لەسەر هونەرە جەنگییە تێکەڵەکان (MMA)ە.

لە مانگی ڕابردوودا لە پێگەکانی سۆشیاڵ میدیاو میدیاکاندا ڕووبەڕووبوونەوەیەک لە نێوان زوکەربێرگ و ماسک سەبارەت بە ئەنجامدانی یارییەک لە نێوانیاندا روویدا، دوای تویتێکی ماسک کە تێیدا ڕایگەیاندبوو، “ئامادەیە شەڕ بکات” لەگەڵ زوکەربێرگ.

 

پاش ئەم داوایەی ماسک، زوکەربێرگ لە ڕێگەی ” ئینستاگرام”ەوە وەڵامی دایەوە و وتی؛ ناونیشانی”شوێنەکەم بۆ بنێرە”.

پاشان مەسک لە تویتێکدا وەڵامی دایەوە و وتی: “ڤیگاس ئۆکتاگۆن”، وەک ئاماژەیەک بە گۆڕەپانی زۆرانبازی هەشت جەولەیی.

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی The Verge، شەڕی زوکەربێرگ تەنها گاڵتەکردن نییە لەڕێگەی فەزای مەجازییەوە.

 

ئیسکا سارێک، وتەبێژی مێتا بە ڕۆژنامەی The Verge، ڕاگەیاندووە، وێنەکە بۆ خۆی قسە دەکات.

ماسکی تەمەن ٥١ ساڵ پێشتر هێزی خۆی نمایش کردبوو و باسی لە “شەڕە ڕاستەقینەکانی شەقام” کردبوو کە لە باشووری ئەفریقا گەورە بووە.

 

لە بەرامبەردا زوکەربێرگی تەمەن ٣٩ ساڵ، جەنگاوەرێکی هونەری جەنگی تێکەڵە و پێشتر پاڵەوانێتی جیو جیتسۆی بەدەستهێناوە.

سەرۆکایەتی هەرێم داوادەکات عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بکات
پێشت سەرۆکایەتی هەرێم داوادەکات عێراق سەرپەرشتی هەڵبژاردنەکان بکات
کەمترین مووچەی مانگانە لەم وڵاتە زیاتر لە ٢٠٠٠ دۆلارە
دواتر کەمترین مووچەی مانگانە لەم وڵاتە زیاتر لە ٢٠٠٠ دۆلارە
ەیوەندیدار