کەمترین مووچەی مانگانە لەم وڵاتە زیاتر لە ٢٠٠٠ دۆلارە



بەپێی یاسا کەمترین مووچە کەمترین بڕە پارەیە کە کرێکارێک لەبەرامبەر کاتژمێرێک یان ڕۆژ یان مانگێکی کارکردندا وەریدەگرێت وەریدەگرێت، هەروەها کەمترین بڕە کە کرێکارێک بتوانێت وەریبگرێت و ئەم بڕەش لەوانەیە بڕیاربدرێت بدرێت بۆ دابینکردنی کرێی هەموو کرێکارێک یان کۆمەڵێک لەو کرێکارانەی کە لە پیشەسازییەکی دیاریکراودا کار دەکەن.

بەگوێرەی نوێترین توێژینەوە کەمترین مووچەی کرێکاران لە وڵاتی فلیپینە کە دەگاتە ١٤ دۆلار لەمانگێکدا و بەرزترین مووچەش لە لۆگسەمبۆرگە کە دوو هەزار و ١٤٠ دۆلارە لە مانگێکدا، هاوکات لیستی پێدانی مووچەی مانگێک لە وڵاتانی پێشکەوتوو بەم شێوەیە خراوەتەڕوو:

 

لۆگسەمبۆرگ: دوو هەزار و ١٤٠ دۆلار

ئوسترالیا: دوو هەزار و ٢٢ دۆلار

هۆڵەندا: هەزار و ٨٩٥ دۆلار

نیوزلەندا: هەزار و ٨٦٦ دۆلار

بەریتانیا: هەزار و ٧٠٥ دۆلار

ئەڵمانیا: هەزار و ٥٩٤ دۆلار

ئەمریکا: هەزار و ٥٥٠ دۆلار

کەنەدا: هەزار و ٥٤٥ دۆلار

بەلجیکا: هەزار و ٥٠٩ دۆلار

 

ئەوەش لەکاتێکدایە، بڕی پێدانی کەمترین مووچەی مانگانە لە وڵاتانی هەژار بەم شێوەیەی خوارەوە خراوەتەڕوو:

بەنگلادیش: ١٤ دۆلار

تەنزنیا: ١٧ دۆلار

فەنزوێلا: ٢٠ دۆلار

قیرغستان: ٢٣ دۆلار

جۆرجیا: ٤٣ دۆلار

ئۆزباکستان: ٨١ دۆلار

کوبا: ٨٧ دۆلار

خاوەنی فەیسبووک، بە وێنەیەک پەیامێک بۆ ئیلۆن ماسک دەنێرێت
پێشت خاوەنی فەیسبووک، بە وێنەیەک پەیامێک بۆ ئیلۆن ماسک دەنێرێت
ئەو باندەی شۆفێرانیان بێهۆش دەکرد دەستگیرکران
دواتر ئەو باندەی شۆفێرانیان بێهۆش دەکرد دەستگیرکران
ەیوەندیدار