بەهۆی گەرماوە دەوامی فەرمانبەران کەم دەکرێتەوە



بەهۆی بەرزبوونەوەی بەرچاوی پلەکانی گەرما لە پارێزگای بەسرە ئەمڕۆ سێشەممە دەوامی فەرمانبەران کەمکرایەوە و گۆڕانکاریش لەکاتی دەستپێکی دەوام ئەنجامدرا.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی پارێزگای بەسڕە، لەسەر رێنمایی ئەسعەد عیدانی پارێزگار بڕیاردراوە بەکەمکردنەوەی کاتژمێرەکانی دەوامی سەرجەم فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتی و دامودەزگاکانی پارێزگا کە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر و ئەنجامدانی گۆڕانکاریش لەدەستپێکی دەوامی فەرمی.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دەوامی فەرمانبەران لەکاتژمێر ٧ی بەیانی دەستپێدەکات و کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ کۆتایی دێت، بڕیارەکەش لە سبەینێ چوارشەممەوە دەخرێتەبواری جێبەجێکردنەوە.

بەگوێرەی ڕیزبەندی ناوچە گەرمەکانی جیهان، پارێزگای بەسرە پلەی یەکەمی لەسەر ئاستی جیهان وەرگرتووە کە بەرزترین پلەی گەرمای تێدا تۆمارکراوە، بەجۆرێک پلەکانی گەرما لەو پارێزگایە ٤٩ پلەی سیلیزیان تۆمارکردوە.

تۆمەتبارێك بە ئۆتۆمبێلێکی دزراوەوە دەستگیركرا
پێشت تۆمەتبارێك بە ئۆتۆمبێلێکی دزراوەوە دەستگیركرا
دەستەی ئامار: زیاتر لە ٧٨٪ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان شارنشینن
دواتر دەستەی ئامار: زیاتر لە ٧٨٪ی دانیشتووانی هەرێمی کوردستان شارنشینن
ەیوەندیدار