ئەمڕۆ لە مۆندیالی قەتەر دوو یاری ئەنجام دەدەرێن



 

ئەمڕۆ یەكشەممە لە میانی یارییەكانی قۆناغی ١٦ی جامی جیهانیی ٢٠٢٢ لە قەتەر، هەڵبژاردەی فەڕەنسا و هەڵبژاردەی پۆڵەندا، هەروەها هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و هەڵبژاردەی سێنیگال ڕووبەڕوو یەكتر دەبنەوە.

هەڵبژاردەی فەڕەنسا و هەڵبژاردەی پۆڵەندا كاتژمێر ١٨:٠٠ لە یاریگای “سومامە”، ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

هەروەها لە دووەم یاریدا كە كاتژمێر ٢٢:٠٠ ئەنجام دەدرێت، هەڵبژاردەی ئینگڵتەرا و هەڵبژاردەی سێنیگال لە یاریگای “ئەلبەیت” ڕووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

یارییەكانی ئەمشەو بۆ هەڵبژاردەكان چارەنووسساز و یەكلاكەرەوە دەبن لەوەی كام لە هەڵبژاردەكان ماڵئاوایی لە پاڵەوانێتییەكە دەكەن و كام لە هەڵبژاردەكان بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتییەكە سەردەكەون.

” كارەبا بۆ ڕووناكی بەكار بهێنن نەك بۆ خۆگەرمكردنەوە”
پێشت ” كارەبا بۆ ڕووناكی بەكار بهێنن نەك بۆ خۆگەرمكردنەوە”
سەبارەت بە غاز، چەند ڕاسپاردەیەک ئاڕاستەی حکومەت دەکرێن
دواتر سەبارەت بە غاز، چەند ڕاسپاردەیەک ئاڕاستەی حکومەت دەکرێن
ەیوەندیدار