تەیف سامی بەڕێوەبەری بانكی ڕافیدەینی لە پۆستەكەی دوورخستەوە



 

وه‌زیری‌ دارایی عێراق بڕیاریدا بە دەست پێ لەكاركێشانەوەی بەڕێوەبەری بانكی ڕافیدەین و 20 به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتی‌ و به‌رپرس و فه‌رمانبه‌ری‌ له‌ پۆست و پله‌كانیان.

ته‌یف سامی،‌ وه‌زیری‌ دارایی عێراق لە فەرمانێكدا، كە میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردۆتەوە ئاماژەی بەوەكردووە، “به‌پێی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ راپۆرتی‌ سه‌ره‌تایی تایبه‌ت به‌ لیژنه‌ی‌ ژماره‌ 1927 و ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی‌ پێی‌ دراوه‌، بڕیاری‌ داوه‌ به‌ ده‌ست پێ له‌كاركێشانه‌وه‌ی عه‌لی‌ كه‌ریم حسێن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بانكی ڕافیده‌ینی عێراقی به‌وه‌كاله‌ت و 20 به‌رپرسی به‌ش و فه‌رمانبه‌ری‌ دیكه‌ی بانكه‌كه‌ بۆ ماوه‌ی‌ 60 ڕۆژ”.

بەپێی فەرمانە وزارییەكە، له‌و ماوه‌یه‌دا نیوه‌ی‌ مووچه‌كانیان بۆ خەرج ده‌كرێت تا كاره‌كانی‌ لیژنه‌ی‌ لێكۆڵینه‌وه‌ ته‌واو ده‌بێت.

به‌پێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت و كەرتی گشتی، وه‌زیر ده‌توانێت بڕیاری ده‌ست پێ له‌كاركێشانه‌وه‌ بۆ هه‌ر به‌رپرس و فه‌رمانبه‌رێك ده‌ربكات، كه‌ لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر پێكهێنرابێت، تائه‌وكاته‌ی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ده‌رده‌كه‌ون بەو مەرجەی لە 60 ڕۆژ تێنەپەڕێت.

یەكێتی و پارتی ڕێكنەكەوتن
پێشت یەكێتی و پارتی ڕێكنەكەوتن
فازڵ میرانی: مامه‌ڵه‌ی كورسیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌كردووه‌
دواتر فازڵ میرانی: مامه‌ڵه‌ی كورسیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌كردووه‌
پەیوەندیدار