مامۆستا عەبدولواحید: پاشەكەوت قەرزە و دەبێت بدرێتەوە!



سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دوای ململانێی هەرێم و عێراق و ئابووری سەربەخۆ كێشە بۆ مووچە دروست بوو تا لە 2016دا سەری كێشا بۆ پاشەكەوتی زۆرەملێ‌ و دەشڵێت: ” پاشەكەوت قەرزە و دەبێت بدرێتەوە”.

مامۆستا عەبدولواحید محەمەد، سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە وتارێكیدا، كە لە (خەڵك) بڵاوكراوەتەوە ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی ئاڵۆزی نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی فیدرالدا هەروەها پڕۆسەی بەناو ئابووری سەربەخۆ، گرفتی پێدانی مووچە لە سەرەتای ( 2015)ەوە سەری هەڵدا و مانگ لە دوای مانگ دوا دەكەوت، سەرەنجام لە كۆتایی 2015 و سەرەتای 2016، بە دیاریكراوی لە مانگی دوودا سەری كێشا بۆ پاشەكەوتی زۆرەملێ،‌ كە پێچەوانەی پێدراوە یاساییەكانی یاسای مووچەی ژمارە 23ی ساڵی 2008 و یاسای خزمەتی شارستانی ژمارە (24)ی ساڵی 1960 بوو.

وتیشی، “ئەو پاشەكەوتە درێژەی كێشا تاوەكو 34 مانگ، واتە ئەو ماوە بەردەوام پاشەكەوت بە ڕێژەی 20% تاوەكو 70% كراوە، دوای ئەوەش (12) مووچەی تەواو نەدراوە، كە چوار مانگ لە ساڵی 2015 بووە و 8 مانگەگەی تریش لە ساڵی 2019 و سەرەتای 2020 بووە، لەگەڵ ئەوەشدا (10) مانگیش لێبڕین كراوە بە ڕێژەی 21% و 18%، هەمووی بخرێتە سەر یەك بۆ هەر مامۆستا و فەرمانبەرێك دەكاتە گوژمەیەكی گەورە لە نێوان 10 بۆ زیاتر لە 70 ملیۆن، ئەمە و بەرزكردنەوەی مووچەش لەولاوە كە لە 2015ەوە وەستێنراوە”.

ئاماژەی بەوەشكردووە، لێرەدا راستیەك هەیە دەبێت بوترێت، ئەو لایەنانەی ئەو قوڕەیان بۆ ئەم خەڵكە گرتەوە، نابێت لە بیری بكەن و ئەو بابەتە بە هەنگاوێكی رەفتەنی هەژماری بكەن، وا بزانن مامۆستایان و فەرمانبەران كە قۆناغەكەیان بە هەزار دەردەسەری بڕیوە، ئیتر بە هەندی وەرناگرن و پاساوەكان قبوڵ دەكەن، بە پێچەوانە هەموو ئەوانەی مامەڵەی ناتەندروستیان لەگەڵدا كراوە، یەك دروشمیان هەیە و نایكەنە دوو، ئەویش ئەوەیە، پاشەكەوت قەرزە و دەبێت بدرێتەوە.

تەواوی وتارەكە لە سایتی (خەڵك) بخوێنەرەوە

لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
پێشت لە رووداوێکی سەختی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەستدا
لە شارەزوور خۆراك لەناو “گەوڕی ئاژەڵ”دا هەڵگیراوە
دواتر لە شارەزوور خۆراك لەناو “گەوڕی ئاژەڵ”دا هەڵگیراوە
ەیوەندیدار