ئەردۆغان: “زۆرترین هەوڵمانداوە بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا”



سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند ” ئۆکراینا شایەنی ئەوەیە ببێتە ئەندامی ناتۆ و ئەوپەڕی هەوڵی خۆیان داوە تا ئەو جەنگەی لە نیوان مۆسکۆ و کیێڤدایە کۆتایی بێت.

لە دوای کۆبوونەوەی دووقۆڵی نێوان سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی ئۆکراینا، ڤۆلۆدێمیر زێڵنسکی لە کۆشکی وەحدەددین لە شاری ئیستانبوڵ، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەش رێکخرا.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، ئەردۆغان خۆشحاڵی خۆی بەمیوانداریکردنی زێڵنسکی و شاندی یاوەری لە ئیستانبوڵ دەربڕی.
ئەردۆغان باسی لەوە کرد کە دواجار لە مانگی ئابی ساڵی رابردوودا لە شاری لڤیڤ لەگەڵ زێڵنسکی رووبەڕوو کۆبووەتەوە کە بە دۆستی ئازیز ناوی برد و گوتیشی: “بێگومان وەک دەزانن پەیوەندی تەلەفۆنی زۆرمان لەگەڵیدا (زێڵنسکی) ھەبووە و دەشبێت، لە بەرامبەر پێشھاتەکاندا، دۆستایەتی تورکیا و ئۆکراینا لە ھەموو روویەکەوە بەھێزتر بووە.

 

رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەوەشی خستەڕوو کە ئەوان لەو رۆژەی گرژییەکان گۆڕاون بۆ پێکدادانی گەرم ئەم جەنگەیان رەتکردووەتەوە کە پێچەوانەی ماف و یاسای نێودەوڵەتییە.

ئەردۆغان وتی: “لەوەتەی لکاندنی کریمیا بە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان لە ساڵی ٢٠١٤ەوە، پشتیوانی خۆمان بۆ یەکپارچەیی خاک، سەروەری و سەربەخۆیی ئۆکراینا لەسەر ھەموو سەکۆیەکان دەربڕی، ھەروەھا ھاوسۆزی خۆمان لەگەڵ ئۆکراینا بە کردار نیشان دا بە پێشکەشکردنی ھاوکاری بەرجەستە لە بوارەکانی سیاسی، ئابووری و مرۆیی و تەکنیکی”.

ئەردۆغان لەبارەی ھەوڵەکانی وڵاتەکەی لەمەڕ کۆتایھێنان بە جەنگی ئۆکراینا و رووسیا وتی: ” بووین بەو وڵاتەی کە چڕترین ھەوڵمانداوە بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگ لە رێگەی دانوستان لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان”.

رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی وتەکانیدا ھەڵسەنگاندنی بۆ پرسە بە ئەندامبوونی ئۆکراینا لە ھاوپەیمانی ناتۆ کرد و رایگەیاند؛ بێگومان ئۆکراینا شایەنی ئەوەیە ببێتە ئەندامی ئەو ھاوپەیمانێتییە.

ئەردۆغان لەبارەی رێکەوتنی رێوڕەوی دانەوێڵەی دەریای رەش ھیوای خواست کە ئەو وادەیەی کە لە ١٧ی تەمموز کۆتایی دێت، دووبارە درێژ بکرێتەوە.

 

عێراق، پەرە بە بەرهەمهێنانی غاز دەدات
پێشت عێراق، پەرە بە بەرهەمهێنانی غاز دەدات
پێنج ھەزار ئافرەت، لە سوپای ئۆکراین لە بەرەکانی جەنگدان
دواتر پێنج ھەزار ئافرەت، لە سوپای ئۆکراین لە بەرەکانی جەنگدان
ەیوەندیدار