پێنج ھەزار ئافرەت، لە سوپای ئۆکراین لە بەرەکانی جەنگدان



لە میانی کۆبوونەوەی ناساندنی جلوبەرگی یەکپۆشی مەیدانی ھاوینەی ئافرەتان لە باڵەخانەی وەزارەتی بەرگریی ئۆکراین، ڕاگەیەنرا، کە نزیکەی پێنج ھەزار سەربازی ئافرەت لە سوپای ئۆکراینا لە بەرەکانی جەنگدا ئەرکدار کراون.

 

جێگری وەزیری بەرگری ئۆکراین، دەنیس شاراپۆڤ لە میانی وتارێکیدا رایگەیاند کە لە ئێستادا نزیکەی ٤٢ ھەزار ئافرەت لە سوپای ئۆکراینادا ھەن .

 

وتیشی: “نزیکەی پێنج ھەزار لەمانە لە بەرەکانی جەنگدان و بە شێوەیەکی یەکسان لەگەڵ پیاواندا ئەرکەکانیان لە جەنگ جێبەجێ دەکەن، بۆیە ئەرکمانە مەرجی گونجاو دەستەبەر بکەین بۆ ئەوەی خزمەتی سەربازیی ئەنجام بدەن”.

 

شاراپۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد؛ یەکپۆشی بۆ سەربازە ژنەکان یەکێکە لە پێکھاتە گرنگەکان.

ئەردۆغان: “زۆرترین هەوڵمانداوە بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا”
پێشت ئەردۆغان: “زۆرترین هەوڵمانداوە بۆ کۆتاییھێنان بە جەنگی نێوان ئۆکراینا و ڕووسیا”
 ١٠٣ کۆچبەر بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستدا
دواتر  ١٠٣ کۆچبەر بەھۆی بەرزی پلەی گەرماوە گیانیان لەدەستدا
ەیوەندیدار