زیاتر لە ٢٥٠ کۆچبەری نایاسایی لە ئیستانبوڵ دەستگیرکران



لە چەند هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا، زیاتر لە ٢٥٠ کۆچبەری نایاسایی لە شاری ئیستانبوڵ دەستگیرکران.

میدیای فەرمی تورکیا بڵاویکردەوە، لە دەرەنجامی چەند هەڵمەتێكی هێزە ئەمنییەکانی شاری ئیستانبوڵدا، ٢٥٣ کۆچبەری نایاسایی دەستگیرکران.

ڕوونیشیکردەوە هەڵمەتەکە لە یەك کاتدا لە ١٠ ناوچەی ئیستانبوڵ ئەنجامدراوە و کۆچبەرە نایاساییەکانیش ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار دەکرێن بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی بەرامبەریان.

 

نرخی فرۆشتنی گەنم بەکەرتی تایبەت دیاری دەکرێت
پێشت نرخی فرۆشتنی گەنم بەکەرتی تایبەت دیاری دەکرێت
سودانی: بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی بودجە بێدەنگ نابین
دواتر سودانی: بەرامبەر گۆڕانکارییەکانی بودجە بێدەنگ نابین
ەیوەندیدار