وادەی بەردەستبوونی ڤاكسینی دژە شێرپەنجە نزیكبووەتەوە

Perspiciatis unde omnis iste natus error sit voluptatem.


پزیشكان ئۆگۆر شاهین و ئۆزلیم توریچی كە پەرەیان بە ڤاكسینی كۆرۆنا داوە، هیوایان هەیە كە كاربكەن بۆ پەرەدان بە ڤاكسینی دژە شێرپەنجە.

ئەوان تیمێكی زانایانن، پێشبینی دەكەن تا ساڵی 2030 ڤاكسینی دژە شێرپەنجە بەردەست و ئامادە بێت.

هەر لە ئەو چوارچێوەیەدا پرۆفیسۆری ئەڵمانی توریچی ڕایگەیاند، چۆنێتی دروستكردنی ڤاكسینێكی باش و خێرایان دۆزیوەتەوە، زانیویشیانە كە چۆن كاردانەوەی دەبێت بۆ سیستمی بەرگری، ئەمە دەبێتەهۆی خێراكردنی پرۆسەی بەرهەرمهێنانی ڤاكسینی دژە شێرپەنجە.

دەشڵێت “زانایان هەمیشە دوودڵن لەوەی كە چارەسەری شێرپەنجە هەبێت، بەڵام ئێستا شتێكمان بە دەستهێناوە و بەردەوام كاری لەسەر دەكەین”.

لای خۆیەوە دكتۆر شاهین لەبارەی وادەی بەردەستبوونی ڤاكسینی دژە شێرپەنجە دەڵێت “ئەو وادەیە لە پێش 2030 دیاری دەكرێت”.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، هەردوو زانا شاهین و توریچی بەشداربوون لە دامەزراندنی كۆمپانیای Biontech لە ئەڵمانیا لە 2008 و كاریانكردووە بۆ پەرەدان بە چارەسەرێكی بەرگری بۆ شێرپەنجە بە بەكارهێنانی تەكنیكی mRNA.

ئەو تەكنیكە كار دەكات لە چوارچێوەی ڕێنمایی و پلان بۆ خانەكانی بەرهەمهێنان و لە دایكبوونی دژەكان.

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە
پێشت روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە
هەژاری… دەردە کوشندەکەی کۆمەڵگە
دواتر هەژاری… دەردە کوشندەکەی کۆمەڵگە
پەیوەندیدار