هەژاری… دەردە کوشندەکەی کۆمەڵگە

Perspiciatis unde omnis iste natus error sit voluptatem.


بەپێی ریزبەندی رۆژە جیهانییەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان، 17-10ی هەموو ساڵێک وەک رۆژی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری دەستنیشان کراوە.

دیاریکردنی ئەم رۆژە هاوکاتە لەگەڵ کۆبوونەوەی سەدان هەزار کەس لە گۆڕەپانی ترکادرۆی پاریس لە ساڵی 1987 کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و برسیەتی، ترساندن و سەرکوتکردن کۆبووبوونەوە. دوای کۆبوونەوەی یەک لەدوای یەک بۆ تاوتوێی بەرەنگاربوونەوەی رێگەکانی هەژاری لە جیهاندا، دواجار لە ساڵی 1993دا نەتەوە یەکگرتووەکان رۆژی 17ی ئۆکتۆبەری وەک رۆژی بەرەنگاربوونەوەی هەژاری دەستنیشانکرد.

بۆ ئەمساڵ، ئەم ڕۆژە لە ژێر ناونیشانی کەرامەت بۆ هەمووان، نەتەوەیەکگرتووەکان چالاکییەکانی ڕادەگەیەنێت. نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر پێگەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە؛ کەرامەت بۆ هەمووان لە پراکتیکدا تەوەری سەرەکی ڕۆژی جیهانی بنبڕکردنی هەژارییە، کەرامەتی مرۆڤ تەنیا مافێکی سروشتی نییە، بەڵکو بناغەی هەموو مافە بنەڕەتییەکانی دیکەیە.

ئەوەش خراوەتەڕوو؛ ئەمڕۆ زۆر کەس کە لە هەژاری درێژخایەندا دەژین بەدەست نکۆڵی لە کەرامەتی خۆیان و ڕێزنەگرتن لێیان دەناڵێنن. بەپێی ڕاگەیەنراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، یەک ملیار و 300ملیۆن کەس لە هەژاری فرەڕەهەنددا دەژین کە نزیکەی نیوەی ئەوانە منداڵ و گەنجن.

وادەی بەردەستبوونی ڤاكسینی دژە شێرپەنجە نزیكبووەتەوە
پێشت وادەی بەردەستبوونی ڤاكسینی دژە شێرپەنجە نزیكبووەتەوە
دواتر
پەیوەندیدار