ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، دەربارەی مەترسییەکانی ژیری دەستکرد کۆدەبێتەوە



ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٨ی تەمووزدا، یەکەم کۆبوونەوەی خۆی دەربارەی مەترسییەکانی ژیری دەستکرد بۆسەر ئاسایش و ئاشتی نێودەوڵەتیی ئەنجام دەدات.

باربارا ودوارد نوێنەری هەمیشەیی بەریتانیا لە ئەنجوومەنەکە، لە میانی لێدوانێکیدا ئاشکرایکرد کە وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەی، جەیمس کلێڤەرلی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەکە دەکات و تیایدا سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنتۆنیۆ گوتیرێس و پسپۆڕانی بواری ژیری دەستکرد ئامادە دەبن.

باربارا ودوارد خۆشحاڵی خۆشی خستەڕوو لە بەرامبەر ئەوەی کە وڵاتەکەی سەرۆکایەتی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش دەربارەی ژیری دەستکرد دەکات، جەختی لەوەش کردەوە کە بەریتانیا ئامانجییەتی لە پاڵ هەڕەشەکانی ژیری دەستکرد بۆسەر ئاسایش و ئاشتی نێودەڵەتیی، گفتوگۆ لەسەر سوودەکانیشی بکات.

نوێنەرەکەی بەریتانیا ئاماژەی بەوەشدا کە ژیری دەستکرد بەتەنها دەسەڵاتی نییە و ئەوەی بەکاری دەهێنێت و بەڕێوەیدەبات هەر مرۆڤە.

رۆژی ١٧ی ئایاری رابردوو ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە میانی لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لە نیگەرانییەکانی بەرامبەر بەکارهێنانی ژیری دەستکرد وەک چەکێک کردبوو و رایگەیاند، “بیرۆکەی ئەوەی کە رۆژێک لە رۆژان دەبینە خاوەنی کۆمەڵێک سیستمی چەکداریی کە لە هیچ قۆناغێکدا پێویستییان بە مرۆڤ نییە، بەهیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە”.

گوتیرێس ئاماژەی بەوەشدابوو کە پێویستە هێڵە سوورەکانی وڵاتان دیاریی بکرێن و رایگەیاندبوو: “تەنانەت ئەو وەبەرهێنەرانەشی لە ریزەکانی پێشەوەی گەشەپێدانی ژیری دەستکرددان، پێیانوایە کە پێویستە سیستمی ژیری دەستکرد رێکبخرێت”.

پەتاتەی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی کەنداو دەنێردرێت
پێشت پەتاتەی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی کەنداو دەنێردرێت
ئەنجامی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا بڵاودەکرێتەوە
دواتر ئەنجامی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا بڵاودەکرێتەوە
ەیوەندیدار