ئەنجامی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا بڵاودەکرێتەوە



چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ سێشەممە، ئەنجامی تاقیکردنەوەی توانستی زانستی خوێندنی باڵا بڵاوبکرێتەوە.

بە پێی زانیارییەکان، وردبینیکردن بۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی خوێندنی باڵا، دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆر لە قۆناغی کۆتاییدایە و چاوەڕوان دەکرێت لە دوای کۆتاییهاتنی دەوامی ئەمڕۆ، ئەنجامەکان ڕابگەیەندرێت ئەگەر هاتوو هیچ گرفتێکی تەنیکی نەیەتە پێشەوە.

رۆژی 12ـی حوزەیران تاقیکردنەوەی توانستی زانستیی خوێندنی باڵا بۆ دیبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرا لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، 15 هەزار و 728 کەس کە داواکارییان پێشکەشکردبوو و تاقیکردنەوەکەیان کرد.

لەو ژمارەیە 11 هەزار و 382یان بۆ ماستەر و دوو هەزار و 692یان بۆ دکتۆرا، 177یان بۆ دیپلۆمى باڵاى دوو ساڵەى پزیشکى و هەزار و 477یان بۆ دیبلۆمى باڵاى یەک ساڵەى ئەکادیمى بەشدارى تاقیکردنەوەکانیان کرد.

پێشکەشکاران رکابەریی بۆ بەدەستهێنانی نزیکەی حەوت هەزار کورسی دەکەن کە پێشتر لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاوە ڕاگەیەندربوو.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، دەربارەی مەترسییەکانی ژیری دەستکرد کۆدەبێتەوە
پێشت ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی، دەربارەی مەترسییەکانی ژیری دەستکرد کۆدەبێتەوە
هەر ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆ کێشی زیادبێ پلەبەرزکردنەوەی بۆناکرێت
دواتر هەر ئەفسەرێکی وەزارەتی ناوخۆ کێشی زیادبێ پلەبەرزکردنەوەی بۆناکرێت
ەیوەندیدار