ئەمشەو دیاردەیەكی گەردوونی ڕوودەدات و لە هەرێم هاووڵاتیان دەیبینن



دانیشتووانی سەر گۆی زەوی ئەمشەو دوو شەممە دیاردەیەكی گەردوونی دەبینن، كە پێی دەوترێت (مانگی سوپەر یان مانگی تابان) و تیایدا مانگ بە قەبارەی گەورەتر دەردەكەوێت و بەچاو دەبینرێت.

ئەندازیار مەجید ئەلزەهرا، سەرۆکی کۆمەڵەی فەلەکناسی لە شاری جددە ڕوونی کردەوە، (مانگی زەبەلاح) وەسفێکە کە دەدرێت بە مانگ، کاتێک مەودای نێوان ناوەندی مانگ و ناوەندی زەوی دەبێت بە 362.146 کم، بەو مەبەستەی، کە مانگ لە نزیکترین دووری لە زەویەوەیە و لە حاڵەتی ئەم مانگە پڕەدا دووری دەبێت 361,934 کم.

ئەمشەو 3ی تەمموز ئاسمانی جیهان شاهیدی بینینی مانگی پڕ (مانگی تابان) دەبێت، هەروەها دەبێتە سێیەم جار، كە مانگی تابان لەمساڵدا ڕوویدابێت و هەندێكیش پێی دەڵێن “مانگی ئاسك”.

بەپێی دیاردە گەردوونیەكە، مانگ ئەمشەو بەتەواوی پڕ دەبێت بە ڕێژەی 14% گەورەتر و 30% گەشاوەتر لە مانگ لەدۆخی ئاسایی دەردەكەوێت و دەگاتە نزیكترین خاڵ لە زەوییەوە.

 

ڕووداوێكی هاتووچۆ 7 قوربانی لێكەوتەوە
پێشت ڕووداوێكی هاتووچۆ 7 قوربانی لێكەوتەوە
هەڤاڵ ئەبوبەكر: توركیا قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بۆ سلێمانی درێژكردەوە
دواتر هەڤاڵ ئەبوبەكر: توركیا قەدەغەی گەشتی ئاسمانی بۆ سلێمانی درێژكردەوە
ەیوەندیدار