وەزارەتی ناوخۆ؛ 14 هەزار كەس بەتۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران



وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایدەگەیەنێت ، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا 14 ھەزار كەسیان بە تۆمەتی بازرگانیكردن و بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە، ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، كە زۆربەی بەكارهێنەرەكان تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 30 ساڵیدایە.

خالید موحەنا، وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا نزیكەی 14 هەزار بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر لەو هەڵمەتەی هێزە ئەمنییەكان دەستگیركراون و هەڵمەتەكەش بەردەوامە.

ڕاشیگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا، چوار هەزار و 500 بەكارهێنەری ماددە ھۆشبەرەكان چارەسەریان بۆ كراوە و هەروەها زۆربەی بەكارھێنەرەكان تەمەنیان لەنێوان 15 بۆ 30 ساڵیدایە.

ئەمە لەكاتێكدایە، لە ساڵی 2020ەوە نزیكەی 7 هەزار كەس و لەساڵی 2021دا 13 ھەزار بازرگان و بەكارھێنەری ماددەی ھۆشبەر لە عێراق دەستگیركرابوون، بەڵام ئەمساڵ رێژەكە بەشێوەیەكی بەرچاو زیادیكردووە.

یۆنامی؛ عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین كەسانی كەمئەندامی هەیە لەجیهاندا
پێشت یۆنامی؛ عیراق یەكێكە لەو وڵاتانەی كە زۆرترین كەسانی كەمئەندامی هەیە لەجیهاندا
بەرپرسێكی باڵای پێشمەرگە لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
دواتر بەرپرسێكی باڵای پێشمەرگە لە سلێمانی گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار